بەپەلە

گوماندەكرێت دو منداڵ لەپشت ئاگرتێبەردانی هۆڵێکى گەورەی وەرزشى بن

- 9/16/2019 11:19:00 PM 842 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئێوارەی دوێنێ یەكشەممە، ئاگر لە هۆڵێکى وەرزشى گەورە یاری لەشجوانی بەناوى سلوتسکوگهالێن، لە شارى یۆتۆبۆرى وڵاتى سوید كەوتەوە و  بەو هۆیەوە تەواوى هۆڵەکە سوتاوە كە شوێنی وەرزشكردنی هەزاران وەرزشوان بو.

لە لێکۆڵینەوەکانى پۆلیسى سوید دا باس لەوەکراوە کە دو منداڵى تەمەن دوانزەساڵ لەپشت روداوى ئاگر کەوتنەوەکەوە بون.
منداڵەکان لە نزیک هۆڵە وەرزشیەکە خەریکى یاریکردن بە ئاگربون

 

پۆلیس دەڵێت، منداڵەکان لە نزیک هۆڵە وەرزشیەکە خەریکى یاریکردن بە ئاگربون، پاش ئەوەى هەندێک شتیان سوتاندوە و بەجێیان هێشتوە کە بوەتەهۆى سوتانى هۆڵەکە، بەڵام هێشتا پۆلیس گومانى لە دەستپێکى ئاگرەکە هەیەو بەدواى سەرەداوى دیکەدا دەگەڕێت و لە لێکۆڵینەوەکانى بەردەوامە.

سلوتسکوگهالێن، هۆڵێکى گەورەى وەرزشیە و دەکەوێتە شارى یۆتۆبۆری، هۆڵەکە شوێنى وەرزشکردنى هەزاران وەرزشوانی یاری لەشجوانی بوە، بەڵام بەهۆى ئاگرەکەوە تەواوى هؤڵەکە سوتاوەو هیچ شتێکى نەماوەتەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP