بەپەلە

وەزاری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی: دەست بە دابەشكردنی موچەی 13 هەزار كەمئەندام دەكرێت

- 9/16/2019 10:52:00 PM 6894 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم رێكارەكانی پێدانی موچەی 13 هەزار كەمئەندام تەواوبوە و لەچەند رۆژی داهاتو دابەشكردنی موچەكانیان دەستپێدەكات.

ئەمڕۆ كوێستان محەمەد، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی پارێزگای دهۆكی كردو لەگەڵ فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆك و بەرپرسانی شارەكە كۆبوەوە.

سەرجەم رێكارە یاساییەكانی پێدانی موچەی 13 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت، تەواو بوە

 

لە سەردانەكەیدا كوێستان محەمەد, وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند، سەرجەم رێكارە یاساییەكانی پێدانی موچەی 13 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت، تەواو بوە.

راشیگەیاند،"لە چەند ڕۆژی داهاتودا موچەیان بەسەردا دابەش دەكرێت‌ و داواش لە بەڕێوەبەرە گشتییەكانی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی پارێزگاكان دەكەین سبەی سێشەممە، لەبارەی موچەی ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتیەكانەوە سەردانی گەنجینەكان بكەن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP