بەپەلە

چی رودەدات ئەگەر ئەمازۆن بە تەواوی بسوتێت

- 9/16/2019 3:11:00 PM 10092 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

 

دوای ئەوەی لە مانگی رابردو ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی ئەمازۆن کەوتەوە، بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بو، زانایان و توێژەران هۆشداریاندا کە ئەو ئاگرە مەترسی ژینگەیی گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت، ئەگەر ئەمازۆن بە تەواوی لەناوبچێت ئەوا چەند گۆڕانکاریکی گەورە لە ژینگەدا رودەدەن.

بە نزیکەیی نیوەی گیانلەبەرو روەکەکانی جیهان لەناودەچن؛
ئامازۆن زیاتر لە 40 هەزار جۆری روەک، 3 هەزار جۆری ماسی، 370 جۆری گیانەوەری خشۆک، زیاتر لە 2.5 ملیۆن جۆری مێرو دەژین، بەشێکی زۆریان تەنها لە ئەمازۆندا بونیان هەیە، ئەگەر ئەمازۆن بە تەواوی لەناوبچێت ئەوا بەشێکی زۆریان لەدەست دەدەین و کە نیوەی روەک و گیانلەبەرەکانی جیهان دەکات.


بەشێکی زۆر لە دەرمانی نەخۆشیەکان لەدەست دەدەین؛
بە نزیکەیی %90 ئەو دەرمانانەی وەکو چارەسەر بەکاریان دەهێنیت لە روەکەکانی ئەمازۆن دروست دەکرێن، بە تایبەتی ئەو دەرمانانەی بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانی دڵ، مەلاریا، ئاوی رەشی چاو، رون بونەوەی خوێن بەکاردەهێنرێن.

کەش وشک دەبێت، رێژەیەک زۆر لە لافاو دروست دەبێت.

کاریگەری لەسەر پلەی گەرمی دەبێت و کەشوهەوا 3 پلە گەرم دەبێت.

باران بە رێژەیەکی کەم دەبارێت و دەبێتە هۆی وشکە ساڵی، کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی خۆراک دەبێت.

%80 ئەو میوەو سەوزانە لەدەست دەدەین کە لە جیهاندا هەیە، ئەمازۆن زیاتر لە 3 هەزار جۆری میوەی لێیە، %80 میوەکانی جیهانی بەرهەم دەهێنێت.

هەوا بە رێژەیەکی زۆر پیسدەبێت، وادەکات زیاتر دوانەئۆکسیدی کاربۆن هەڵبمژین.

بەهۆی ئەوەی کەشوهەوا گەرم دەبێت وادەکات دارستانی زیاتر بسوتێت لە سەرانسەری جیهاندا.

زیاتر لە 30 ملیۆن کەس کە لە دارستانەکانی ئەمازۆن دەژین بێ ماڵ دەبن.

%20 ئاوی خواردنەوە لەدەست دەدەیت، کە لە ئەمازۆندا هەیە.

%70ی ئەو 3 هەزار روەکە لەدەست دەدەین کە دژی نەخۆشی شێرپەنجە دەجەنگن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP