سەرۆک کۆمار و وەزیری دەوڵەتی ھندستان بۆ کاروباری دەرەوە جەختیان لە هاریکاری دوقۆڵی لەبوارە جیایاکاندا کردەوە

- 9/16/2019 12:40:00 PM 947 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠١٩/٩/١٦ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە ڤێرماڤالی مۆرالی دەھاران، وەزیری دەوڵەتی ھندستان بۆ کاروباری دەرەوە.

لە کۆبونەوەکەدا، سەبارەت بە گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی ناوچەکە و کاری ھاوبەش لە پێناو بەرجەستەکردنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی گفتوگۆکرا. 

سەرۆک بەرھەم، جەختیشیکردەوە کە عێراق کار بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیھان دەکات، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان بکات.  

لەلای خۆیەوە وەزیری دەوڵەتی ھندستان بۆ کاروباری دەرەوە، دوپاتی لە گرنگیدانی وڵاتەکەی کردەوە  بۆ بەشداری کارای لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و فراوانکردنی ھاریکاری دوو قۆڵی لە بوارە جیاجیاکاندا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP