کیم جۆن نامەیەکی دیکە ئاراستەی ترەمپ دەکات

- 9/16/2019 12:21:00 PM 2616 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کیم جون سەرۆکی کۆریای باکور لە نامەیەکدا کە ئەم مانگە ناردویەتی بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، تیایدا بانگێشتی دۆناڵد ترەمپ دەکات   لە پیۆنگ یانگ سەردانی بکات.

بەپێی راپۆرتێکی رۆیتەرز، ئەمرۆ دوشەممە، رۆژنامەیەکی کۆریای باشور بڵاویکردەوە لەسەروبەندی وەستاندنی گفتۆگۆکانی نێوان هەردو وڵات، کیم جون سەرۆکی کۆریای باکور دوا لە هاوتا ئەمریکیەکەی دەکات سەردانی بکات  سێهەم کۆبونەوەی لوتکەی نءوانیان ببەستن.

بەرواری نامەکە دەگەرێتەوە بۆ پیش هاوێشتنی موشەکە مەودا کورتەکان کە هەفتەی رابردو لەلایەن کۆیای باکورەوە تەقێنران.

لەچوارچێوەی گفتوگۆ وەستاوەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاو کۆریای باکور لەبارەی داماڵینی چەکی ئەتۆمی لەنێوان هەردو وڵاتدا، ئەم نامەیەی سەرۆکی کۆریای باکور، بە دوەم نامە دادەنرێت کە دۆناڵد ترەمپ بەدەستیگەشتبێت لە مانگی رابردودا.

رۆژنامەی جۆنگانگ ئیلبۆ رونیکردەوە، کیم جۆن لە نامەی دوەمدا کە لەهەفتەی سێیەمی مانگی ئابدا ناردبوی بۆ دۆنالد ترەمپ، ئامادەی خۆی بۆ بەستنی  کۆبونەوەیەکی لوتکەکی نوێ دەربریوە لەگەڵ ئەمریکادا.

دۆناڵد ترەمپ لە بەرواری 9 ی ئابدا وتی، "نامەیەکی جوانم لەلایەن کیمەوە پێگەشتوە "بەڵام  هیچ کاربەستێکی باڵای کۆشکی سپی  لاتخۆیانەوە ئەو هەواڵەیان پشترسات نەکردەوە

لەماوەی رابردودا مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمرکا رایگەیاند، هیواخوازوە ئەمریکا و کۆریای باکور جارێکی دیکە درێژە بە گفتوگۆکانی نێوانیان بدەن.

بۆ یەکەمین جار لە 12 ی حوزەیرانی 2018 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و کیم جۆن ئون، سەرۆکی کۆریای باکور لە سەنگافورە کۆبونەوە و یاداشتێکی لێکتێگەشتنیان واژۆکرد کە چەندین سەرەداوی رێککەوتنێکی گەورەی تێدا بەیانکرابو.

کۆبونەوەی دوەمی نێوان هەردو سەرۆک لە 28 ی شوباتی ئەمساڵ بو لە هانۆی پایتەختی ڤێتنام، کە تیایدا بەبێ هیچ ئەنجامێک و پێش وادەی دیاریکراوی خۆی کۆبونەوەکە کۆتایهات.

30ی حوزەیرانی ئەمساڵیش، جارێکی دیکە ترەمپ و کیم لە ناوچەی داماڵراوی سەربازی نێوان کۆریای باکور و باشور بۆ جاری سێیەم کۆبونەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP