بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی پەکین دەکرێتەوە
قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی چین تاوتوێی پێشنیارێکی نوێ دەکەن

- 9/16/2019 12:09:00 PM 1363 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  پێشوازییکرد لەكونسوڵی چین لە هەولێر.
باس لە هەماهەنگی زیاتر کراوە بەتایبەت لە كەرتی  كشتوكاڵ و پەرەپێدانی ئابوری

 


لەو کۆبونەوە دو قۆلیەدا، وێرای تاوتوێکردنی پەیوەندییە دو قۆڵییەكانی لەنێوان حکومەتی هەرێم و كۆماری چین، باس لە هەماهەنگی زیاتر کراوە بەتایبەت لە كەرتی  كشتوكاڵ و پەرەپێدانی ئابوری.
كونسوڵی چین پاڵپشتی خۆی بۆ كابینەی نوێ دەربڕیوە و باسی لە كردنەوەی بەشی كوردی لە زانكۆی (پەکین) كردوە


بەگوێرەی نوسینێکی جێگری سەرۆکی حکومەت لە پێگەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک، كونسوڵی چین پاڵپشتی خۆی بۆ كابینەی نوێ دەربڕیوە و باسی لە كردنەوەی بەشی كوردی لە زانكۆی (پەکین) كردوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP