عێراق؛ قۆناغی پێنجەم لەپرۆسەی قەڵاچۆکردنی شانە نوستوەکانی داعش دەستپێدەکات

- 9/16/2019 11:36:00 AM 875 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، قۆناغی پێنجەی پروسەی " پێاگری سەرکەوتن" دەستیپێکرد، کە ئامانجی راوەدونانی چەکدارەکانی  داعشە لە پارێزگای ئەنبار، لە رۆژئاوای خاکی عێراقدا.

ئەمرۆ دوشەممە، عەبدول ئەمیر رەشید یاراللە جێگیری سەرۆکی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند " سەرلەبەیانی ئەمرۆ قۆناغی پێنجەمی پرۆسەکەمان لە بیابانی ئەنبار دەستپێکردن بەبەشداری ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی سوپای عێراق ".

یاراللە لە بەیاننامەکەیدا رونیکردەوە، پرۆسەکە ناوچەکانی باشوری رێگای نێودەوڵەتی نێوان سنوری سعودیەو عێراق دەگرێتەوە، هەروەها ئەم پرۆسە سەربازیە نوێیە لەلایە هێزە ئاسمانیەکانی عێراق و نێودەوڵەتیەوە پاڵپشتی دەکرێت، لە دژی چەکدارانی داعش .

بەگوێرەی بەیاننامەکەی سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ئەم پرۆسەیە بۆ گرتن و راوەدونانی هەندێک کەس بەرێوە دەچێت کە لەلایەن یاساوە داواکراون، هەروەها بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری ئاسایش لەو ناوچانەی کە پرۆسەکەی تێدا ئەنجامدەدرێت.

قۆناغی چواری ئەم پرۆسەیە، لە 24ی ئابدا دەستیپێکرد، بۆ گەران و نەهێشتنی شانە نوستوەکانی رێکخراوی چەکداری داعش لە پارێزگای ئەنباردا.

حکومەتی عێراق لەدیسەمبەری ساڵی 2017، بە فەرمی سەرکەوتنی بەسەر چەکدارانی داعشدا راگەیاند، ئەمەش دوای پێنج مانگ لەشەر و پێکدادان لەگەڵ ئەو رێکخراوەدا کە دەستیان بەسەر پارێزگای موسڵدا گرتبو.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP