کلتوری قاوەڵتی سەدان ملیار لیرەی تورکیا دەخاتە زبڵخانەکانەوە

- 9/16/2019 11:07:00 AM 5519 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

قاوەڵتی گرنگترین ژەمە خواردنە لای خەڵکی تورکیا، بە وتەی پسپۆرێک ساڵانە 100 ملیار لیرە بەهۆی کلتور و مۆدێلی قاوەڵتی لەو وڵاتە بە فیرۆ دەڕوات.

لە کلتوری تورکیادا "سێرپمە" بڵاوترین مۆدێلی قاوەڵتییە، کە بە واتای"بڵاوکردنەوە" دێت و تیایدا چەندین جۆری خواردنی بەیانیان و ماست و پەنیر و مرەبا و چەندین جۆری دیکەی خواردن لەسەر سینیەک بڵاویەیان پێدەکرێت، و بەشێکی زۆری ناخورێت و فڕێ دەدرێت.

عەزیز ئاکگیول، سەرۆکی رێکخراوی کەمکردنەوەی پاشەرۆی تورکیا دەڵێت " سالانە ئەم مۆدێلەی قاوەڵتی دەبێتە هۆی بەفیرۆدانی 100 ملیار لیرەی تورکی"

" قاوەڵتی سێرپمە لە نەریتێکی دێرینەوە گەشەی سەندوە  بۆ بەفیرۆچونێکی کلتوری" ئاکگول وا دەڵێت.


هەر بەگوێرەی زانیارەیەکانی سەرۆکی ئەو رێکخراوە، رۆژانە رێژەیەکی زۆر لە پەنیر، زەیتون، تەماتە، مرەبا و هێلکە و سەمون فرێدەدرێنە ناو زبڵخانەکانەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP