زیاتر لە هەزار هاوڵاتی عێراقی بۆ بەشداری لە رێورەسمی "ئەربەعین" گەیشتنە ئێران

- 9/16/2019 10:29:00 AM 1778 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوێنێ یەکشەمە، زیاتر لەهەزار هاوڵاتی عێراقی بۆ بەشداریکردن لە  رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی حسێن ناوسراو بە"ئەربەعین"  لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شەهید هاشمی نژادەوە گەیشتنە شاری مەشهەدی ئێران.
بە بەشداری 1200 سەردانکەری عێراق  چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن بەڕێوە دەچێت

 

 
بڕیارە پاشنیورۆی ئەمرۆ، بە بەشداری 1200 سەردانکەری عێراقی، چەندین سەردانکەری دیکە لە ئەفغانستان، تورکیا و پاکستانەوە، رێورەسەمی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن بەڕێوە بچێت.
 بە وتاری سەرپەرشتیاری بارەگای قودسی رەزەوی و چەند کەس لە لە سەردانکەرانی عێراق دەسپێدەکات

 

ڕێورەسمەکە، بە وتاری سەرپەرشتیاری بارەگای قودسی رەزەوی و چەند کەس لە لە سەردانکەرانی عێراق دەسپێدەکات.

ساڵانە هەزاران هاوڵاتی ئێران بۆ بەشداری لە عاشورا، سەرانی عێراق و کەربەلا دەکەن، دواتریش بۆ بەشداری چلەی ماتەمینی عێراقیەکان سەردانی مەشهەدی رۆژئاوای ئێران دەکەنەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP