نرخی نەوت لەبازارەکاند بەرزبونەوەی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت

- 9/16/2019 10:26:00 AM 10525 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-  

دوای هێرشکردنە سەر دو کێڵگە نەوتی کۆمپانیای  ئارامکۆ لە سعودیە، نرخی نەوتی خاو بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە لەبازارەکانی جیهاندا، ئەمەش دیارترین بەرزبونەوەی نرخی نەوتی خاوی برینیتە لە ماوەی شەو رۆژێکدا بەخۆیەوە دیبێت، بینیبێت لەپاش جەنگی کەنداوەوە کە لەساڵی 1991 رویدا.

بەپێی هەواڵێکی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دوشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 6.06 دۆلارزیادیکردوە لە دوایین مامەڵەدا بە 66.28 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، واتا بەڕێژەی %10.1 بەرزبوەتەوە. 

لە هەمانکاتیشدا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا 4.92 دۆلار زیادیکردوە و بە 59.77 دۆلار مامەڵەی پێکراوە، واتا بەرێژەی 9%  بەرزیوەتەوە.

رۆژی شەممەی رابردولەوڵاتی سعودیە، کە بە یەکێک لەگەورەترین وڵاتە بەرهەمهێنەکانی نەوت لە جیهاندا هەژماردەکرێت، هەردو کێڵگە نەوتی خەریس و خەفز سەر بە کۆمپانیا نەوتیەکانی ئارامکۆ، کەوتنە بەر هێرشی فرۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە، بەهۆی ئەمەشەوە بەرهەمی نەوتی خاوی سعودیە بەڕێژەی 5.7 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا دابەزیوە، هەتا ئێستاش کۆمپانیای ئارامکۆ بەروارێکی دیارینەکردوە بۆ دوبارە بەرهەمهێنانەوی نەوت لە کێڵگەکانیدا، پێشبینی دەکرێت چەند هەفتەیەک بخایەنێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP