پلەکانی گەرمای ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان

- 9/16/2019 10:17:00 AM 5053 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ  و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە هه‌ولێر بەرزترین پلەی گەرما 39پلە دەبێت و نزمترین 28 پلە دەبێت و سبەی لە هەندێک شوێن دەگۆڕێت بۆ هەورو هەتاو ت، ئەمڕۆش لە سلێمانی بەرزترین 39 پلە و نزمترین 27 پلەی سیلیزی دەبێت.

ئەمڕۆ دوشەممە لە دهۆك بەرزترین 37 پلە و نزمترین 24 پلە دەبێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت و، لە كه‌ركوك بەرزترین پلە 42 پله‌ی سه‌دی و نزترین 29 پلە دەبێت.

هەروەها سبەی سێشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هه‌ولێر 40، سلێمانی 40، دهۆك 38، كه‌ركوك 43 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP