بەشار ئەسەد فەرمانی لێخۆشبونی گشتی دەرکرد

- 9/16/2019 9:57:00 AM 6264 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا، فەرمانی لێخۆشبونی گشتی بۆ تاوانباران دەرکرد.
کەسانێک دەگرێتەوە کە تاوانەکانیان بەر لە رێکەوتی 14/9/2019 ئەنجام دابێت

 


بەگوێرەی راپۆرتەکان، ئەو فەرمانەی ئەسەد کەسانێک دەگرێتەوە کە تاوانەکانیان بەر لە رێکەوتی 14/9/2019 ئەنجام دابێت.
 تێرۆرستان و ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە تاوانی کۆمەڵکوژیان ئەنجامدابێت

فەرمانی لێخۆشبونی گشتی، تێرۆرستان و ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە تاوانی کۆمەڵکوژیان ئەنجامدابێت.

هەر بەگوێرەی فەرمانەکە، ئەو سەربازە سوریانە لە سوپا جیابونەتەوە و لە ماوەی رابردودا  دژی رژێمی سوریا جەنگاون"ئەگەر لە سەرەتا مانگی 2020بگەڕێنەوە ناو سوپا" ئەوا لێخۆشبونەکە دەیانگرێتەوە،لەسەرەتای هەڵگیرسانی جەنگی ناوخۆی لە سوریا، حکومەتی ئەو ولاتە  سێ هەزار ٩٥٢ زیندانی ئازاد کردوە.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP