بەپەلە

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبنەوە

- 9/15/2019 11:58:00 PM 1918 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و ڕێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان، جەختیان لە هەماهەنگیى و کارى پێکەوەیى هەرسێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێمى کوردستان و ئەنجامدانى کۆبونەوەى دەوریى نێوانیان کردەوە.
سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان داواى لە سەرۆکى هەرێمى کوردستان کرد بانگهێشتى لایەنەکان بکات و هەوڵى سەرخستنى پرۆژەى نوسینەوەى دەستور بدات

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان سەردانى نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستانیان کرد و لە کۆبونەوەیەکدا کارى پەرلەمانى و گرنگیدان بەو یاسایانەى پێگەى دەستوریى هەرێمى کوردستان بەهێز دەکەن، پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و پاراستنى مافە دەستورییەکانى هەرێمى کوردستان، هەماهەنگیى نێوان پەرلەمانى کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق و گرنگیى هەماهەنگیى نێوان فراکسیۆنە کوردستانیان لە بەغدا، بەردەوامیى پرۆسەى چاکسازى و سەقامگیرى و بەرەوپێشچونى پرۆسەى سیاسى لە هەرێمى کوردستان تاوتوێ کرا.

نوسینەوەى دەستور بە شێوەیەک کە مافەکانى تەواوى پێکهاتەکانى هەرێمى کوردستان زامن بکات، تەوەرێکى گرنگى کۆبونەوەکە بو. تیایدا سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان داواى لە سەرۆکى هەرێمى کوردستان کرد بۆ ئەم مەبەستە بانگهێشتى لایەنەکان بکات و هەوڵى سەرخستنى پرۆژەى نوسینەوەى دەستور بدات.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP