سەرۆک کۆمار لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی یاسایی پەرلەمان كۆدەبێتەوە

- 9/15/2019 11:53:00 PM 1808 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە سەرۆکی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕێبوار ھادی و شاندی یاوەری کرد.

سەرۆک بەرھەم لە دیدارەکەدا دوپاتی لەگرنگیدان بەداڕشتنی یاسا گرنگەکان کردەوە لە پێناو بونیادنانی دەوڵەت و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بە ھاووڵاتیان، ھاوکات ئاماژەی بەوەکرد کە سەرۆکایەتی کۆمار ژمارەیەک پڕۆژە یاسای پێشکەشکردوە کە پەیوەستن بە ژیان گوزەرانی ھاوڵاتیانەوە.

ھەر لەدیدارەکەدا سەرۆک کۆمار، ھیوای خواست کە بە زوترین کات پرۆژە یاساکان پەسەندبکرێن، ھەروەھا ئاماژەشی بەوەکرد کە ھارکارییەکی باش لە نێوان ھەر سێ سەرۆکایەتی وڵات و ھەماھەنگییەکی بەردەوامیش لە نێوان سەرۆکایەتی کۆمار و لیژنەی یاساییدا ھەیە، لە پێناو داڕشتنی یاسا گرنگەکانی پەیوەست بەخزمەتکردنی ھاوڵاتیانەوە کە بەشداری دەکەن لە بەرجەستەکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP