وتەبێژى هاتوچۆى هەولێر داوادەكات کارى شۆفێرى پاسى خوێندنگاکان لە چینێكی كۆمەڵگە قەدەغەبكرێت

- 9/15/2019 11:46:00 PM 38148 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وتەبێژى پۆلیسى هاتوچۆى هەولێر، پێشنیازى قەدەغەکردنى کارى شۆفێرى پاسی خوێندنگاکان لە گەنجان و هەرزەکاران کرد.

لە پۆستێکیدا لە تۆرى کۆمەڵایەتى فەیسبوک، فازڵ حاجى لەژێرناونیشانى (پیشنیاریك بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌) دەڵێت،" پێشنیار ده‌كه‌ین كه‌وا رینمایی بدرێت به‌په‌روه‌رده‌كان و ئیداره‌ی قوتابخانه‌كان كه‌وا رێگا نه‌ده‌ن  پاس و كۆسته‌ری گواستنەوەی خوێندكاران شۆفێری گەنج و هەرزەكار بن".

ته‌نها ریگا بدرێت به‌و كه‌سانه‌ی کە تەمەنیان سه‌رو 30 ساڵە و خێزاندارن و هه‌ست بە بەرپرسیارێتی ده‌كه‌ن

 

فازڵ حاجى وتوشیەتى،"ته‌نها ریگا بدرێت به‌و كه‌سانه‌ی کە تەمەنیان سه‌رو 30 ساڵە و خێزاندارن و هه‌ست بە بەرپرسیارێتی ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری روداوه‌كانی هاتوچۆ كه‌متر ده‌بنه‌وه‌ و منداڵه‌كان و كچه‌كانیشمان كه‌ خوێندكارن پارێزراو تر ده‌كه‌ین".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP