بافڵ تاڵەبانى لەبەغدا لەگەڵ چەند کەسایەتیەکى عیراقیدا کۆدەبێتەوە

- 9/15/2019 11:38:00 PM 2581 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بافڵ تاڵەبانى، كوڕە گەورەی رابەری كۆچكردو مامجەلال، سەرۆك كۆماری پێشوتری عێراق، سەردانی شارى بەغداى پایتەختى عێراقی كرد و لەگەڵ چەند سەرکردەیەکى عێراقیدا کۆبوەوە.

بافڵ تاڵەبانی لە شارى بەغدا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عیراق کۆبوەوە، بافڵ تاڵەبانى لە کۆبونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانى عێراق سەبارەت بەپرسە سیاسی و ئەمنییەكان و كێشەكانی نێوان هەرێم و عیراق گفتوگۆیانکردوە.
لەگفتوگۆكاندا گیانی پێكەوەیی و لێبوردەیی زاڵبكرێت

 

بافڵ تاڵەبانى لەکۆبونەوەکەدا داوایکردوە لەگفتوگۆكاندا گیانی پێكەوەیی و لێبوردەیی زاڵبكرێت لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و زیاتر خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و عیراقییەكان بەتایبەت لەئێستادا كە زەمینەی گفتوگۆی بنیادنەر رەخساوە.

ئەگەر بمانەوێت ھەرێمی کوردستان و عێراق سەقامگیری زیاتر بەخۆوە ببینێت پێویستە پەیوەندییەکی پتەو لەنێوان ھەردولادا بنیادبنرێتەوە

 

هەر ئەمرۆ بافڵ تاڵەبانى لەگەڵ عەمار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ کۆبوەوە رایگەیاند ،"ئەگەر بمانەوێت ھەرێمی کوردستان و عێراق سەقامگیری زیاتر بەخۆوە ببینێت پێویستە پەیوەندییەکی پتەو لەنێوان ھەردولادا بنیادبنرێتەوە و بەسەر کێشەو گرفتەکاندا زاڵبین و کاربکەین لە پێناو بە دامەزراوەییکردنی دامودەزگاکاندا".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP