نێچیرڤان بارزانی 3ی ئابی وەكو رۆژی كۆمەڵكوژی ئێزیدییەكان ناساند

- 9/15/2019 11:27:00 PM 910 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری ناساندنی رۆژی 3ی ئابی وه‌كو رۆژی جینۆسایدكردنی ئێزدییه‌كان دەركرد.

له‌ بڕیاره‌كه‌دا هاتوه‌ كه‌ "به‌پێی‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ پێماندراوه‌، بڕیارماندا به‌ ده‌ركردنی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (11)ی‌ ساڵی‌ 2019ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كه‌ له‌ دانیشتنی‌ ژماره‌ 3ی‌ نائاسایی رۆژی‌ 3ی‌ ئابی‌ 2019 په‌سه‌ندی‌ كردوه‌".

بەپێی بڕیارەكە"ئه‌و كوشتار و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی ده‌رهه‌ق به‌ كوردانی ئێزدی له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن رێكخراوی داعش ئه‌نجامدراون، تایبه‌تمه‌ندی تاوانه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی، تاوانه‌كانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی و تاوانه‌كانی جه‌نگ له‌خۆده‌گرن. ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌ستورییه‌كانی كۆماری عیراقیش به‌رپرسیارێتی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ و دابینكردنی ماف و ئیمتیازاتی قوربانییان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ له‌ ئه‌ستۆده‌گرن".
ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێبكه‌ن و كار به‌ هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكیش ناكرێت

 

ئەوەشخراوەتەرو،"3ی ئاب وه‌كو رۆژی كۆمه‌ڵكوژی (جینۆساید) ئێزدییه‌كان دیاری ده‌كرێت، ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێبكه‌ن و كار به‌ هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكیش ناكرێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌و بڕیاره‌ ناكۆك بن".

له‌ هۆیه‌كانی ده‌رچواندنی بڕیاره‌كه‌شدا هاتوه‌، بڕیاره‌كه‌ بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و دابینكردنی ماف و ئیمتیازات و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كانی تاوانه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی و رێزلێنان له‌ قوربانییه‌كان ئه‌و بڕیاره‌ ده‌ركراوه‌.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP