وەزیری رۆشنبیری و لاوان لەگەڵ کونسوڵى چیک کۆدەبێتەوە

- 9/15/2019 11:15:00 PM 1026 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیرى رۆشنبیرى رایگەیاند، پێویستە لەڕێگەی ئاڵوگۆڕی کلتوری و فەرهەنگی گرنگی بە پەیوەندیەکانمان بدەین.

ئه‌مرۆ 15/9/2019 حه‌مه‌ى حه‌مه‌ سه‌عید، وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان له ‌دیوانى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى، پێشوازى له‌ میخال سڤۆبۆدا، كونسوڵى گشتى چیك له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان رایگەیاند،"له‌ دیدارى نێوان هه‌ردولادا جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وتر كردنى په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمى كوردستان و هه‌رێمى چیك به‌گشتى په‌یوه‌ندیه‌  رۆشنبیرى و فه‌رهه‌نگى و كلتوریه‌كان به‌تایبه‌تى كرا".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە،"كونسوڵى چیك داواى درێژه‌دان به‌ چالاكیه‌ هاوبه‌شه‌كانى نێوان هه‌ردولای كرد كه‌ له‌ رابردودا هه‌بوه‌، داواشی كرد وه‌زاره‌ت هاوكاریان بێت له‌ ئه‌نجامدانى چالاكى و ئاڵوگۆرى كلتورى له‌ هه‌رێمى كوردستان".
كلتور و فه‌رهه‌نگ سنور نازانن هه‌ربۆیه‌ زمانى له‌ یه‌ك گه‌یشتنى گه‌لانن

 

حەمەى حەمە سەعید، وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان رایگه‌یاند،"هه‌رێمى چیك به‌ردەوام هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بوه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و كورد له‌ هه‌رچوار پارچه‌ى كوردستان له‌ ئێستاشدا پێویسته‌ له‌ رێگه‌ى ئاڵوگۆرى كلتورى  و فه‌رهه‌نگى  گرنگى به‌م په‌یوه‌ندیه‌ بدرێت".

وتیشى "كلتور و فه‌رهه‌نگ سنور نازانن هه‌ربۆیه‌ زمانى له‌ یه‌ك گه‌یشتنى گه‌لانن".

حەمەى حەمە سەعید لە قسەکانیدا بۆ کونسوڵى چیک وتیشى "ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌ت ئاماده‌ین هاوكار و پاڵپشتان بین له‌ هه‌ر چالاكێك كه‌ بتانه‌وێ له‌ هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامى بده‌ن،هه‌روه‌ها هه‌ر چالاكى و ئاڵوگۆرێكى كلتورى و فه‌رهه‌نگى و وه‌رزشى و هونه‌رى  له‌ نێوان هه‌ردولا ئه‌نجامبدرێت".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP