لەقەزای کەلار 10 هەزار نەمام دەنێژرێت

- 9/15/2019 11:09:00 PM 1976 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- نیگار عومەر 

شاروانی کەلار لەهەڵمەتێکی پایزەدا نزیکە 10 هەزار نەمام دەنێژیت، بەمەش ڕێژەی سەوزای بە ڕێژەی 1٪ زیاد دەکات.

ئارام نەجمەدین، بەرپرسی بەشی باخچەکانی کەلار و سەرپەشیاری هەڵمەتەکە، بەخەندان-ی ڕاگەیاند،" لەم هەڵمەتەدا نزیکە 10 هەزار نەمام لەشوێنە جیاوازەکانی شاری کەلاردا دەنێژیت، بەمەش ڕێژەی سەوزایی لەکەلاردا 1٪ زیاد دەکات"
ئەم هەڵمەتە شارەوانی کەلار بەڕێوەدەبات، داوا لەگروپە ژینگەیەکان دەکەین هەر هەڵمەتێک بەڕێوەدەبەن دوای چاندنی نەمامێک چاودێری بکەن

 

هەروەها وتیشی،"ئەم هەڵمەتە شارەوانی کەلار بەڕێوەدەبات، داوا لەگروپە ژینگەیەکان دەکەین هەر هەڵمەتێک بەڕێوەدەبەن دوای چاندنی نەمامێک چاودێری بکەن، زۆرجار ئەم گروپانە کۆسپ دروست دەکەن و نەمام دەنێژن نەچاودێری دەکریت و نە ئاو دەدرێت"

ئەکرەم ساڵح، بەڕێوبەری شارەوانی کەڵار، بەخەندان-ی ڕاگەیاند،"ڕێژەی ستانداری جیهانی بۆ سەوزای شار 15٪دەبێت، بەڵام ڕیژەی سەوزای لەکەلاردا لەنێوان 4-5 ٪دا دەبێت، ئەمە جگە لە ڕێژەی سەوزای بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی گەرمیان و دارستان و پاوەن کە بەهەمویەوە نزیکەی 7-8 ٪دەبێت"

وتیشی،" بۆ چوار ساڵی داهاتو بەنیازین پارکێکی نیشتمانی بە ڕوبەری (500) دۆنم زەوی دروست بکەین، بەمەش  ڕێژەی سەوزیی کەلار لە 15٪ نزیک دەبێتەوە"



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP