بەنداو و گۆماو و روبارەكان، بە پەنجەماسى پڕدەکرێنەوە

- 9/15/2019 10:17:00 PM 3171 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، سبەینێ 25 هەزار پەنجەماسى دەخاتە نێو گۆماو، بەنداوەکان و روبارەكان.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایدەگەیەنێت،"بڕیارە سبەینێ‌ دوشەممە 19/9/2019 هەڵمەتی ساڵانەی تێكردنی پەنجەماسی لە گۆماو و روبارەكان دەست پێبكات".
بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 25 هەزار پەنجە ماسی لەلایەن سەنتەری توێژینەوە و گەشەپێدانی هەولێر سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی توێژینەوەی وەزارەتی كشتوكاڵ ئامادەكراوە

 

لەراگەیەنراوەکەیدا وەزارەتى کشتوکاڵ دەڵێت،"بە چاودێری و بەشداریی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، هەڵمەتێكی تێكردنی پەنجەماسی لە گۆماو و بەنداوەكانی روبارەكانی هەرێمی كوردستان، لە بەنداوی جەلی لە دۆڵی سماقوڵی دەستپێدەكات".

وەزارەتی کشتوکاڵ راشیگەیاند،"بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 25 هەزار پەنجە ماسی لەلایەن سەنتەری توێژینەوە و گەشەپێدانی هەولێر سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی توێژینەوەی وەزارەتی كشتوكاڵ ئامادەكراوە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP