سلێمانى: بڕێکى زۆر برنجى خراپبو دەستى بەسەردادەگیرێت

- 9/15/2019 8:19:00 PM 2327 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌هۆی به‌سه‌رچونی ماوه‌كه‌ی و خراپ عه‌مباركردنیه‌وه‌، زیاتر لە 750 كیلۆگرام برنجى  له‌ناوبرد.

لە راگەیەندراوێکى قائیمقامیەتى سلێمانیدا هاتوە،"له‌ئه‌نجامی سه‌ردانی لیژنه‌‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌گشتیه‌كان و پشكنینی ئه‌وكاڵا و شمه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن بازرگان و دوكانداره‌كانه‌وه‌ به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، ده‌ركه‌وتوه‌ بڕێك برنج به‌هۆی خراپ عه‌مباركردنیه‌وه‌ ئه‌سپێی هه‌ڵهێناوه‌ و به‌شێكی تریان به‌هۆی به‌سه‌رچونی ماوه‌كه‌یانه‌وه‌ له‌ چه‌ند ماركێت و دوكانێك ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه".
بڕی برنجه‌ ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوه‌كان له‌ 750 كیلۆگرام زیاتره‌، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌، له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبونی هاوڵاتیان له‌ناوده‌برێت

 

قائیمقامیەتى سلێمانى راشیگەیاند،"بڕی برنجه‌ ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوه‌كان له‌ 750 كیلۆگرام زیاتره‌، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌، له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبونی هاوڵاتیان له‌ناوده‌برێت".

قائیمقامیەتى سلێمانى ئاماژەى بەوەشدا کە خاوه‌نەكانیان ى روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP