وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

- 9/15/2019 8:13:00 PM 16447 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رونکردنەوەیەکی لەبارەی 750 ملیۆن دینارەکەى حەوتەمین فێستیڤاڵى فیلمە سینەماییەکانى پارێزگاى دهۆک بڵاوكردەوە.

لە رونكردنەوەكەدا هاتوە،"پاش ئەوەى لە چەند رۆژى پێشودا نوسراوێکى فەرمى وەزەرەتى ناوخۆ لە سۆشیال میدیا و دەزگا میدیایەکاندا بڵابویەوە، لەسەر تەرخانكردنی بڕی 750 ملیۆن دینار بۆ بەرێوەچونى فێستیڤاڵى فیلمە سینەماییەکانى پارێزگاى دهۆک كە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەسەربو، رایدەگەیەنین، ئەم نوسراوە هی سەردەمی کابینەی هەشتەمە کە پارێزگای دهۆک داوای رەزامەندی کردبو لە وەزارەتی دارایی و وەزیری پێشوی داراییش داوای کردبو لە سەر بودجەی پارێزگا پارەکە خەرج بکرێت".

لە رونکردنەوەکەدا ئەوەشخراوەتەرو" وەزارەتی ناوخۆ پارەکەی خەرج نەکردوە، بەڵکو تەنیا پارێزگای دهۆکی لە رەزامەندییەکە ئاگادار کردوەتەوە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP