بە سپۆنسەری ئاسیاسێڵ، كۆنفرانسی iTalk و ئیڤێنتی HackaSuly ئەنجامدران

- 9/15/2019 8:11:00 PM 1336 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بە سپۆنسەری كۆمپانیای ئاسیاسێڵ، كار و چالاكیەكانی كۆنفرانسی iTalk  و ئیڤێنتی HackaSuli لە شاری سلێمانی بە سەركەوتویی ئەنجامدران.

بە ئامانجی سودگەیاندن بە كۆمەڵگە بە گشتی و گەنجان بە تایبەتی، ساڵانە كۆنفرانسی iTalk  لە چەندین وڵاتی جیهان ئەنجامدەدرێت، ئەمساڵیش لە رێكەوتی 7ی ئەیلول و بە سپۆنسەری كۆمپانیای ئاسیاسێڵ كۆنفرانسی iTalk لە شاری سلێمانی بە سەركەوتویی ئەنجامدرا.
  
لە كۆنفرانسەكەدا، چەندین كەسایەتی جیاواز و گەنجانی بەهرەمەند لە بوارە جیاوازەكانی هونەر و مۆسیقا و دراما و شانۆ و هونەرەكانی دیكەی گوزراشتكردن بەشداریان كرد و تێێدا ئەزمون و بەهرەكانی خۆیان خستەڕو.

هەر لەم مانگەدا و لە رۆژانی 5 تا 7ی ئەیلول، ئیڤێنتی HackaSuli بە سپۆنسەری ئاسیاسێڵ لە شاری سلێمانی بەڕێوەچو، هاکاسولی یەكێكە لە گرنگترین ئیڤێنتەكانی بواری تەكنەلۆجیای زانیاری و بەدیجیتاڵكردن لە سەرتاسەری وڵات، چالاكییەكانی هاکاسولی لە زانكۆی ئەمریكی لە شاری سلێمانی ئەنجام درا و ژمارەیەكی زۆر لە پرۆگرامسازان و كەسانی پسپۆڕ و داهێنەر لە بوارەکانی دیزاین و پەرەپێدانی تەكنەلۆجیا بەشدارییان تیادا كرد.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP