سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوە كۆبونەوە

- 9/15/2019 7:37:00 PM 1761 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هەریەك لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوە كۆبونەوەیەكیان ئەنجامدا و تێیدا هەماهەنگیەكانی نێوان هەردولا تاوتوێكرا.

دكتۆرە رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند "بە یاوەری شاندێكی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ هەریەك لە سەرۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی هەرێمی كوردستان و ئەندامانی ئەو دادگایە كۆبوینەوە".

ئاماژەی بەوەشكردوە "لە كۆبونەوەكەدا سەبارەت بە هەماهەنگی نێوان پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەری تایبەت بەو یاسایانەی پەیوەندی بە پێكهاتە و سەروەری دەسەڵاتی دادوەری و ماف و تایبەتمەندیەكان و ئەركی دادوەرانەوە هەیە، گفتوگۆ ئەنجامدرا".

راشیگەیاندوە "لە هەمانكتدا رێزگرتن لە بیروڕای جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان و سەربەخۆكردنیان جەختكراوەتەوە". 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP