بەپەلە

ئەرسەلان بایز لەگەڵ وەفدێكی بەریتانی كۆدەبێتەوە

- 9/15/2019 6:43:00 PM 1105 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەرسەلان بایز، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕایگەیاند، یەكێتی نیشتمانی كوردستان پشتیوان و پاڵپشتی هەمو جۆرە چاكسازییەكەو لەگەڵ ئەوەدایە كە دۆخی كوردستان پێشكەوتنی بەرچاو بەخۆوە ببینێ.

‎ئەم وتانەی ئەرسەلان بایز ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە لەشاری هەولێر لەمیانی پێشوازیكردنی لە وەفدێكی سەندیكا پیشەییەكانی بەریتانیا بە سەرۆكایەتی سیمۆن دەبنز هات.

‎لە دیدارەكەدا كە هەریەك لە جەمال هەروتی سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان و ڕێباز بێركۆتی سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و ژمارەیەك پەرلەمانتاری فراكسیۆنی سەوز ئامادەی بون گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی كوردستان و چۆنیەتی هاوكاریكردنی گەلی كورد لەلایەن هاوپەیمانان و دۆستانی گەلی كورد، جەخت لەوە كرایەوە كە پێویستە هاوكاری كورد بكرێ.
 هاوكاری زیاتری هەرێمی كوردستان بكەن و لەكۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا پشتیوانی زیاتری دۆزی ڕەوای كورد بكەن

بەشێكی تری دیدارەكە تایبەتكرا بەدۆخی پێشمەرگەو چاكسازییەكانی ناو پێشمەرگە، لەمڕوەوە ڕۆڵی هێزەكانی پێشمەرگە لەجەنگی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر بەرزنرخێنرا و وەفدی میوان ستایشی هێزەكانی پێشمەرگەیان كرد كە هەمیشە لە پێشەوەی سەنگەرەكان بوە و شكستیان بە پیلانەكانی تیرۆرستان هێنا.

‎هەر لە كۆبونەوەكەدا وەفدی یەكێتی داوایانكرد هاوكاری زیاتری هەرێمی كوردستان بكەن و لەكۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا پشتیوانی زیاتری دۆزی ڕەوای كورد بكەن.

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP