بەپەلە

خۆپیشاندەرانی هۆنکۆنگ بە بۆمبی بەنزین وەڵامی پۆلیس دەدەنەوە

- 9/15/2019 5:04:00 PM 1109 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -   

لە هۆنگ کۆنگ خۆپیشاندەران بۆمبی بەنزینی سوتێنەر لەنزیک باڵەخانەی ئەنجومەنی یاسایی و ناو بەرێوەبەرایەتیەکانی سەربە حکومەتی ناوەندی چین، پۆلیسی ئەو وڵاتەش بەگازی فرمێسک ڕیژو تۆپی ئاو بڵاوە بە خۆپیشاندەران دەکات.

بەپێی هەواڵی رۆیتەرز،"لە درێژەی مانگرتن و خۆپیشاندانە توندوتیژەکانی هەرێمی هۆنکۆنگ، ئەمرۆ یەکشەممە خۆپیشاندەرانی هەرێمەکە لەڕێگەی بۆمبی بەنزینی سوتێنەرەوە، هێرشیانکردە بۆ سەر باڵەخانەی ئەنجومەنی یاسایی و بەرێوەبەرایەتیەکانی سەربە حکومەتی ناوەندی چین ئەنجامدا".

خۆپیشاندەران لەنزیک ناوچەی ئەمیراڵ لە شارەکەدا، بەبۆمبی سوتێنەرەوە هێرشیانکردە سەر ئەو دروشمە سورە، کە یادی 70 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری چینی تێدا نوسرابو.
خۆپیشاندەران کۆبونەتەوە لە رێگەی هارکۆت کە دەکەوێتە ناوچەی ئەمیرالەوە، دەستیانکردوە بەتێکدانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی حکومەتی ناوەندی چینەوە و بۆمبی سوتێنەری تێدەگرن

 

پۆلیسی هەرێمەکە رایگەیاندوە،"خۆپیشاندەران کۆبونەتەوە لە رێگەی هارکۆت کە دەکەوێتە ناوچەی ئەمیرالەوە، دەستیانکردوە بەتێکدانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی حکومەتی ناوەندی چینەوە و بۆمبی سوتێنەری تێدەگرن".

لە هۆنگ کۆنگ خۆپیشاندەران هێرشیان بۆ سەر ناوچەی تایبەت بە حکومەتی ناوەندی چین  ئەنجامدا، ئەمەش بەهۆی توڕەییان لە حکومەتی وڵاتەكەیان کە پێیانوایە دەست لە کاروباری ناوخۆیی هەرێمەکەیان وەردەدات.

دەسەڵاتدارێتی چین لەلایەن خۆیەوە دوپاتی دەکاتەوە کە پابەندە بە دابەشکاری یەک وڵات و دو یاساوە، رەتیدەکاتەوە هیچ دەستێوەردانی لە کاروباری ناوخۆی هەرێمی هۆنگ کۆنگدا کردبێت.

بەردەوامبونی خۆپیشاندانەکانی هۆنک کۆنگ لە کاتێکدایە، رێکەوتی  4ی ئەم مانگە، کاری لام، سەرۆکی هۆنگ کۆنگ بە فەرمی رایگەیاند،"پرۆژەیاسای رادەستکردنەوەی زیندانیان دەكشێنێتەوە کە خۆپشاندانی ئەم دواییانەی هەرێمەکەیان لێكەوتوەتەوە".

رێکەوتی 5یی ئەیلولی 2019 سەرۆکی هۆنگ کۆنگ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،"حکومەتی چین رێز لە بڕیارەکەی دەربارەی کشانەوەی پڕۆژە یاسای رادەستکردنەوەی زیندانیان و پاڵپشتی هۆنگ کۆنگ دەگرێت".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP