بەپەلە

حکومەتی ئیسرائیل لە دۆڵی ئوردن کۆبوەوە
ناتانیاهۆ: دوای هەڵبژاردنەکان، بانکی رۆژئاوای ئوردن داگیردەکەین

- 9/15/2019 3:04:00 PM 5292 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-          

حکومەتی ئیسرائیل کۆبونەوەی هەفتانەی خۆی لە دۆڵی ئوردون ئەنجامدا، کە یەکێکە لە ناوچە دەستبەسەراگیراوەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە.
حکومەتی ئیسرائیل دانیشتنی هەفتانەی خۆی کە بە کۆبونەوەی ناوچەیی ناودەبرێت، لە دۆڵی ئوردن ئەنجامدا

 

بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز، ئەمڕۆ یەکشەممە حکومەتی ئیسرائیل دانیشتنی هەفتانەی خۆی کە بە کۆبونەوەی ناوچەیی ناودەبرێت، لە دۆڵی ئوردن سازکرد، ئەوەش دوابەدوای ئەو ئیدانەکردنە بەرفراوانەی دەوڵەتانەوە دێت، کە لە چەند رۆژی رابردودا ئاڕاستەی تەلئەبیب کرا، پاش ئەوەی بنیامین ناتانیاهۆ رایگەیاند، بەنیازە دوای هەڵبژاردنەکان  بانکی رۆژئاوای ئوردن داگیردەکات.

بەستنی ئەم کۆبونەوەیەی حکومەتی ئیسرائیل بە سەرۆکایەتی بنیامین نتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جێی پرسیارە، ئایا مەبەست لەم کۆبونەوەیە لە بانکی رۆژئاوای ئوردون داگیرکردنێکی ئاشکرایە یاخود نا؟.
سێشەممەی رابردو، بنیامین ناتانیاهۆ وتی، لە پاش هەڵبژاردنەکانی 17ی سێبتەمبەر، دۆڵی ئوردون کە دەکەوێتە بانکی رۆژئاواوە داگیردەکات

 

رۆژی سێشەممەی رابردو، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، "لە پاش هەڵبژاردنەکانی 17ی سێبتەمبەر، دۆڵی ئوردون کە دەکەوێتە بانکی رۆژئاواوە داگیردەکات "، ئەم هەنگاوەش ئیدانەکرا لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە.
نزیکەی 65 هەزار هاوڵاتی فەڵەستینی و 11 هەزار هاوڵاتی ئیسرائیلی لە دۆڵی ئوردون دەژین

 

بەپێی داتاکانی ناوەندی زانیاری ئیسرائیل، نزیکەی 65 هەزار هاوڵاتی فەڵەستینی و 11 هەزار هاوڵاتی ئیسرائیلی لە دۆڵی ئوردون دەژین، کە دەکەوێتە ناوچەی باکوری دەریای مردوەوە.

دۆڵی ئوردن کە روبەڕەکەی دو هەزار و 400 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، نزیکەی لەسەدا 30ی بانکی رۆژئاوا داگیردەکات، لە ساڵی 1967 ەوە کەوتوەتە ژێر دەستی ئیسڕائیلەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP