شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەکدارانی داعش و حەشدی شەعبی رویدا

- 9/15/2019 10:42:00 AM 12993 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- نیگار عومەر 

شەوی رابردو شەڕو پێکدادان لە نێوان چەکدارانی داعش و حەشدی شەعبی لە نزیک گوندی بیرزەهەب لە سنوری قەزای ئامرلی رویدا، ئەوەش دوای ئەوەی چەکدارانی داعش هەوڵیانداوە رێگای سەرەکی کەرکوک بەغدا کۆنتڕۆڵ بکەن.
شەوی ڕابردو چەکدارانی داعش ویستویانە ڕێگای سەرەکی کەرکوک بەغداد کۆنتڕۆڵ بکەن

 

محەمەد فایەق، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی پێشوی خورماتو بەخەندان-ی راگەیاند، "شەوی ڕابردو چەکدارانی داعش ویستویانە ڕێگای سەرەکی کەرکوک بەغداد کۆنتڕۆڵ بکەن و بۆسە بۆ هاوڵاتیان و شۆفێرانی ئەو ڕێگەیە دابنێن و زیان بەهاوڵاتی بگەیەنن، لەڕێگەی ئامێری حەراریەوە حەشدی شەعبی پیان زانیوە  و گەیشتونەتە ناوچەکە".
لە ئاکامی ئەو ڕوبەڕوبونەوەیەدا سەربازێکی حەشد و شۆفێرێک برینداربون

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ئاکامی ئەو ڕوبەڕوبونەوەیەدا سەربازێکی حەشد بریندار بوە لەگەڵ شۆفێرێکدا، چەکدارانی داعش زیانی گیانیان پێ گەیشتوە و لێیان کوژراون، بەڵام تەرمەکان بەردەس نەکەوتوە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP