نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان

- 9/15/2019 10:01:00 AM 1733 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-    

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا ئەمڕۆ بە جێگیری مایەوە و نرخی نەوتی خاوی برێنت بە 60.22 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.

دوێنێ شەممە بەهۆی هێرشی فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوانەوە ئاگر لە دو وێستگەی بەرهەمهێنانی نەوت لە سعودیە کەوتەوە لە ناوچەکانی بەقیق و خەریص، ئەمەش بوەهۆی کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە سعودیە، کە بەیەکێک لە گەورەترین وڵاتەکانی بەرهەمهێنەری نەوت هەژماردەکرێت.

دوابەدوای پاشەکشێکردنی وڵانی سعودیە لە بەرهەمهێنانی نەوتدا لە ئێستادا، کۆنتڕۆڵی نرخی نەوت کەوتوەتە دەستی ئەمریکا بەزیادکردن یان کەمکردنەوی باج لەسەر بەرهەمی وڵاتانی دیکە. 

ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت بە 60.22 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، واتا هەمان نرخە لەگەڵ رۆژی رابردودا.

بەهەمانشێوە نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا بەجێگری ماوەتەوە، ئەمڕۆ لەبازارەەکاندا بە 54.85 دۆلار مامەڵەی پێکراوە.

لە ئێستادا بەهۆی ئەو لاوازیە ئابوریەی کە جیهان بەگشتی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمریکا رێژەی نەوتی خاوی عەمبارکراوی زیادکردوە، ئەمەش هۆکارێکی سەرەکی راگرتنی نرخی نەوتی خاوە لە بازاڕەکانی جیهاندا.

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP