سیفۆنێکی دروستکراو لە ئاڵتونی عەیارە 18 دەدزرێت

- 9/14/2019 6:01:00 PM 25005 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

چەند تۆمەتبارێک، سیفۆنێکی دروستکراو لە ئاڵتونی عەیارە 18 لە مۆزەخانەی بلینهەیم لە لەندەن دەدزن، بەوهۆیەوە لافاو لەناو مۆزەخانەکەدا دروست دەبێت.
دزەکان بەرەبەیانی ئەمرۆ سیفۆنەکەیان دزیەوە

بەگوێرەی وتەی پۆلیسی لەندەن، دزەکان بەرەبەیانی ئەمرۆ سیفۆنەکەیان دزیەوە و بە دو ئۆتۆمبێلی جیا، کردەوەکەیان ئەنجامداوە.

سیفۆنەکە پێشتر لە مۆزەخانەی گیوگنهەیم، لە نیو یۆرک پشاندرابو، ناوی سیفۆنەکە "ئەمریکا" بوە.
تا ئێستاش لێکۆڵینەوەکان لەو کردەوەیە بەردەوامە


تا ئێستا سیفۆنەکە نەدۆزراوەتەوە، پۆلیس کەسێکی بە تۆمەتی کردەوەکە دەستگیر کردوە و تا ئێستاش لێکۆڵینەوەکان لەو کردەوەیە بەردەوامە.

مۆزەخانەی بلینهەیم شوێنی حەوانەی حاکمی دوانزەهەمینی مارلبۆرۆ بوە، هاوکات شوێنی لەدایکبونی وینستن چەرچلیشە. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP