خەندان-
لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سەرۆکی تورکیا رایگەیاند ئەمریکا دەیان هەزار چەک و تەقەمەنی هێناوەتە سنورەکانی تورکیا و رادەستی تیرۆرستانیان دەکات.
بەپێی
هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سەرۆکی تورکیا لەمیانەی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ رۆیتەرز ئاماژەی بەوەکردوە، ئەمریکا دەیان هەزار چەک و تەقەمەنی هێناوەتە سنورەکانی تورکیا و رادەستی تیرۆرستانیان دەکات.
لەو چاوپێکەوتنەدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه "په‌یه‌ده/یه‌په‌گه باڵی په‌كه‌كه‌ن و پێویسته ته‌واوی خۆرئاوا ئه‌مه قبوڵ بكات."
ئه‌مریكا ده‌یان هه‌زار بارهه‌ڵگر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هێناوه‌ته سه‌ر سنووره‌كه‌ی ئێمه
ئەردۆغان رونیشیکردەوە، " ئه‌مریكا ده‌یان هه‌زار بارهه‌ڵگر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هێناوه‌ته سه‌ر سنووره‌كه‌ی ئێمه. ئۆتۆمبیل و پێداویستیی، هه‌موو جۆره ئامڕازێكی شه‌ڕی هێناوه. له نێو ئه‌مانه‌دا ئۆتۆمبیلی زرێپۆش و چه‌كی قورس هه‌ن. ئەم چەک و تەقەمەنیانە له‌رێگه‌ی عێراقه‌وه بۆ ئه‌وێ هێنراون."
ئەمریکا ئەم چەک و پێداویستییە سەربازییانەی دژی تورکیا هێناوە و رادەستی گروپە تیرۆرستییەکانی دەکات
ئەردۆغان جەختیشدەکاتەوە کە ئەمریکا ئەم چەک و پێداویستییە سەربازییانەی دژی تورکیا هێناوە و رادەستی " گروپە تیرۆرستییەکانی دەکات."
سەرۆکی تورکیا رویکردە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا و رایگەیاند، " ئێمه له ناتۆ هاوبه‌شی ئێوه‌ین. ئه‌و چه‌كانه‌ی كه به پاره نایده‌یت به هاوبه‌شه‌كه‌ت، به خۆڕایی ده‌یده‌یت به‌مانه. "
لەبارەی هەنگاوە هاوبەشەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بۆ پێکهێنانی ناوچەی ئارام، ئەردۆغان رایگەیاند، هه‌وڵه‌كانی ئەمریکا له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام، له ئاست ئه‌م چاوه‌ڕوانییانه‌ی ئەواندا نییه و ئەمریکا دەستی دەستی دەکات، بۆیە قورسه بۆئەوان له‌وه تێبگه‌ن كه ئه‌م سیاسه‌تی ده‌ستی دهستیپێكردنه تاقیكردنه‌وه‌ی ئارامگریی ئەوانە یان چییه.
ئەردۆغان بەزمانی هەڕەشە وتی کەبهڕاستی ئارامگرییان ساڕ‌ێژ بوه، ئه‌وكاته‌ش ناچارن چاره‌سه‌رێك بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه.