بەپەلە

خەندان وردەکاری خەرجکردنی بەشێک لە پارەی تەرخانکراو بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری سلێمانی بڵاودەکاتەوە

- 9/14/2019 2:38:00 PM 4224 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
 
بڵاوکردنەوەی بەڵگەی خەرجکردنی 20 ملیار دینار لە ماوەی چوار ساڵی رابردودا، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری سلێمانی کاردانەوەی زۆری بەدوایخۆیدا هێناوە و رەخنەی توند ئاڕاستەی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە دەکرێت، تەنانەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش کەمپەینی "لە پێناو مافی رۆشنبیران" دەستیپێکردوە، لیژنەی دەستپاکیش لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، بەدواداچون دەکەن.
 
11ی ئەم مانگە، بابەکر دڕه‌یی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری شاری سلێمانی لە وەڵامی لیژنەی دەستپاكیدا خەرجی 20 ملیار دینارەكەی شاری سلێمانی ئاشكراكرد و رایگەیاند، "بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی بەرپرسە بەرامبەر بە هەر دینارێک کە لەو منحەیە خەرجکرابێت".
خەندان لە رێگەی بەدواداچونەکانیەوە لیستی خەرجی بەڕێوەبەری گشتی بەدەستگەیشتوە و بڵاویدەکاتەوە

 

خەرجی 20 ملیار دینارەکە لە لیستێکدا دابەشکراوە بەسەر 19 خانەدا لە هەر بوارێکدا "بودجەیەکی زەبەلاح" تەرخانکراوە، بەڵام لە لیستەدا وردەکاری خەرجکردنەکە باس نەکراوە، خەندان لە رێگەی بەدواداچونەکانیەوە لیستی خەرجی بەڕێوەبەری گشتی بەدەستگەیشتوە و بڵاویدەکاتەوە.
بۆ نۆژەندکردنەوەی حەوت گەلەری بڕی 379 ملیۆن و 576 هەزار و 917 دینار تەرخانراوە

 

لە لیستەکەی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری سلێمانیدا هاتوە، بۆ نۆژەندکردنەوەی حەوت گەلەری بڕی 379 ملیۆن و 576 هەزار و 917 دینار تەرخانراوە، بۆ تەلاری هونەر 323 ملیۆن و 330 هەزار دینار تەرخانکراوە، بۆ چاککردنی کەموکورتی کتێبخانەی گشتی سلێمانی 870 ملیۆن و 160 هەزار و 119 دینار تەرخانکراوە.
لە لیستەکەدا ئاماژە بە خەرجی بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری سلێمانی کراوە بۆ ماوەی زیاتر لە چوار ساڵ و تیایدا هاتوە، ملیارێک و 612 ملیۆن و 938 هەزار و 500 دینار تەرخانکراوە

 

لە لیستەکەدا ئاماژە بە خەرجی بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری سلێمانی کراوە بۆ ماوەی زیاتر لە چوار ساڵ و تیایدا هاتوە، ملیارێک و 612 ملیۆن و 938 هەزار و 500 دینار تەرخانکراوە، هەروەها پارەی تەرخانکراو بۆ بەڕێوەبەری گشتی لە ماوەی هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 64 ملیۆن دینار بوە، واتا بۆ هەر مانگێک 8 ملیۆن دینار.
ئەو خەرجیانە هیچی من نیە، بەڵکو هی بەڕێوەبەرایەتی گشتییە لە ماوەی چوار ساڵی رابردودا بۆ 14 شاری سنوری پارێزگای سلێمانی خەرجکراوە

 

بابەكر دڕەیی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری سلێمانی لەبارەی خەرجی دیاریکراو لەلایەن ناوبراوەوە بە خەندان-ی راگەیاند، "ئەو خەرجیانە هیچی من نیە، بەڵکو هی بەڕێوەبەرایەتی گشتییە لە ماوەی چوار ساڵی رابردودا بۆ 14 شاری سنوری پارێزگای سلێمانی خەرجکراوە".
پارەکە دراوە بەو چالاکییانەی ئەنجامدراون و من ئیمزام لەسەر کردون، ئەگەرنا من خەرجم نەکردوە، بەڵکو خەرجی بەڕێوەبەرایەتی گشتیە بۆ ئەو شارانە

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "پارەکە دراوە بەو چالاکییانەی ئەنجامدراون و من ئیمزام لەسەر کردون، ئەگەرنا من خەرجم نەکردوە، بەڵکو خەرجی بەڕێوەبەرایەتی گشتیە بۆ ئەو شارانە، چونکە من سەرپەرشتی 14 شارەم کردوە، وەک قەڵادزێ، رانیە، حاجیاوا، دوکان و چەمچەماڵ و هەڵەبجە و دەربەندیخان و چەند ناوچەیەکی دیکە".
لە دەربەندیخان شانۆی شەقام ئەنجامدراوە و بڕی 30 ملیۆنمان خەرجکردوە و لە چەمچەماڵ یادی شەهیدان کراوەتەوە یان فیستیڤاڵی کورتە فیلم کراوە و سەرجەمی ئەو کارانە بە ئیمزای من خەرجی بۆ دابینکراوە

 

بابەكر دڕەیی دەشڵێت، "لە دەربەندیخان شانۆی شەقام ئەنجامدراوە و بڕی 30 ملیۆنمان خەرجکردوە و لە چەمچەماڵ یادی شەهیدان کراوەتەوە یان فیستیڤاڵی کورتە فیلم کراوە و سەرجەمی ئەو کارانە بە ئیمزای من خەرجی بۆ دابینکراوە، بەڵام ئەو نوسراوە بە هەڵکراوە".
من بەڕێوەبەرێکم بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو ئەوەنەم  بۆ پڕۆژەکان خەرجکردوە، لەکاتێکدا تەنها مەستی فیلم ئەو بڕە پارەیەی وەرگرتوە لە حکومەت، کە یەک کۆمپانیای فیلمسازیە و مەلا بەختیار سەرپەرشتی دەکات

 

بابەكر دڕەیی راشیگەیاند، "من بەڕێوەبەرێکم بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو ئەوەنەم خەرجکردوە لەکاتێکدا تەنها کۆمپانیایەک ئەو بڕە پارەیەی وەرگرتوە لە حکومەت".
 
لە بارەی بڕگەی 17 هەمی خشتەکەدا کە ئاماژەی بە خەرجکردنی بڕی 64 ملیۆن دینار کردوە لەلایەن بابەکر دڕەییەوە، ناوبراو رونیکردەوە، "ئەو پارەیە بۆ بەڕێوەبەرێتی گشتییە نەک من، بۆ ماوەی هەشت مانگ کە هەرمانگێک هەشت ملیۆن دینار دەکات، واتا کەمکراوەتەوە، پێشتر من مانگی 50 ملیۆنیان بۆ دادەنام خەرجی بکەم بۆ شارەکان، وەزیری پێشوی رۆشنبیری کەمیکردەوە، ئێستا ئەویش راگیراوە".
 
بەپێی خشتەیەک کە وێنەیەکی دەست خەندان کەوتوە، وردەکاری خەرکردنی بڕی ملیارێک و 612 ملیۆن و 938 هەزار و 500 دینار لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری سلێمانی بەمجۆرە خەرجکراوە.
 
خەرجی میوزیک و تۆمارکردنی گۆڕانی و کلیپ 307 ملیۆن و 271 هەزار و 500 دینار.
 
خەرجی شانۆیی، 127 ملیۆن و 20 هەزار دینار.
 
خەرجی چاپکردن، 127 ملیۆن و 158 هەزار دینار.
 
خەرجی و هاوکاری رێکخراو، 13 ملیۆن و 200 هەزار دینار.
 
خەرجی پێشانگا، 19 ملیۆن و 401 هەزار و 500 دینار.
 
خەرجی دروستکردنی پەیکەر، 120 ملیۆن و 370 هەزار دینار.
 
خەرجی فیلم، 126 ملیۆن و 101 هەزار دینار.
 
خەرجی کاری و چالاکی جۆراوجۆر و هاوکاری، 622 ملیۆن و 742 هەزار و 500 دینار.
 
خەرجی خەڵاتی رێزلێنان و فیستیفاڵ و دیدار 149 ملیۆن و 674 هەزار دینار.
 
سەعید هه‌ركى، جێگری سەرۆکی لیژنەی  ده‌ستپاكى و کاروباری پەرلەمان و سکاڵا لەوبارەیەوە بە خەندان-ی راگەیاند، نوسراویان ئاڕاستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کردوە بۆ ئەوەی بەدواداچون بۆ پرسی خەرجکردنی 20 ملیار دینار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری سلێمانییەوە بکەن، چاوەڕوان دەکەن لەم هەفتەیەدا وەڵامی نوسراوەکەدا بدرێتەوە.
دوای ئەوەی پەرلەمان وەڵامی دانەوە راستەوخۆ کۆبونەوەی لیژنەی دەستپاکی بەڕێوەدەچێت و لیژنەیەک دروستدەکرێت

 

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی پەرلەمان وەڵامی دانەوە راستەوخۆ کۆبونەوەی لیژنەی دەستپاکی بەڕێوەدەچێت و لیژنەیەک دروستدەکرێت و سەردانی وەزارەتی رۆشنبیری و حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری سلێمانی دەکەن.
 
لەبارەی چۆنێتی خەرجکردنی بڕی 20 ملیار دینارەکە، جێگری سەرۆکی لیژنەی  ده‌ستپاكى و کاروباری پەرلەمان و سکاڵا وتی، "ئەگەر بەوردی سەیری ئەو خشتەیە بکرێت کە بڵاوکراوەتەوە، ئەوا دەردەکەوێت کە کەموکورتی و بەهەدەردان هەیە، بەڵام دوای ئەوەی بەدواداچونی وردمان کرد سەرجەم راستییەکان بڵاودەکەینەوە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP