بەپەلە

خەندان ئەنجامی هەڵبژاردنی گۆڕان بۆ رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن بڵاودەکاتەوە

- 9/14/2019 11:52:00 AM 6499 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ جڤاتی نیشتیمانی هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژاردنی بۆ رێکخەری گشتی گۆڕان و ئەندامانی خانەی راپه‌ڕاندنی ئەنجامدا و تیایدا 44 ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی ئامادەی بون دو کەسیش بەشداری دەنگدانەکەیان نەکرد.
عومەر سەید عەلی لە کۆی 44 دەنگ توانی 28 دەنگ بەدەستبهێنێت

 

دوای جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەمڕۆی رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن، عومەر سەید عەلی لە کۆی 44 دەنگ توانی 28 دەنگ بەدەستبهێنێت، لە بەرامبەر 12 دەنگ بۆ شۆڕش حاجی، بە رێكخەری گشتی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە.
عەدنان عوسمان بە 22 دەنگ بە سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی هەڵبژێردراوە 

 

لە هەڵبژاردنەکاندا عەدنان عوسمان بە 22 دەنگ بە سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی هەڵبژێردراوە لە بەرامبەردا زمناکۆ جەلال کە کێبڕکێی دەکرد دەنگی 21 ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بەدەستهێناوە و یەک دەنگیش سپی بوە.
بۆ کاروباری فراکسیۆنەکان یەک کاندید هەبو، ئەویش جەلال جەوهەر بوە و دەنگی 33 ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بەدەستهێناوە و 11 دەنگ سپی بوە

بۆ کاروباری فراکسیۆنەکان یەک کاندید هەبو، ئەویش جەلال جەوهەر بوە و دەنگی 33 ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بەدەستهێناوە و 11 دەنگ سپی بوە.
بۆ کاروباری خەڵک برزۆ مەجید 23 دەنگی بەدەستهێناوە

 

بۆ کاروباری خەڵک برزۆ مەجید 23 دەنگی بەدەستهێناوە و مونیرە عوسمان 7 دەنگی بەدەستهێناوە و قارەمانی کۆیە 9 دەنگی بەدەستهێناوە و عومەر مریەم چوار دەنگی بەدەستهێناوە و دەنگێکیش سپی بوە. 
بۆ کاروباری ژورەکانیش دەرباز محەمەد دەنگی 24 ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بەدەستهێناوە

 

بۆ کاروباری ژورەکانیش دەرباز محەمەد دەنگی 24 ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بەدەستهێناوە و گەیلان شێخ عومەر 19 دەنگی بەدەستهێناوە و دەنگێکیش سپی بوە.
شەماڵ عەبدولوەفا بە 22 دەنگ بە سکرتێرى کاروبارى باژێرەکان هەڵبژێردرا

 
بۆ کاروباری باژێرەکانیش ئاسۆ رەحیم و شەماڵ عەبدولوەفا کێبڕکێین کرد و لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکەدا دەنگەکانی هەردوکیان یەکسان بون هەریەکەیان 22 دەنگیان بەدەستهێنا، بۆیە هەڵبژاردنەکە دوبارەکرایەوە و دواتریش شەماڵ عەبدولوەفا بە  22 دەنگ بەرامبەر بە 20 دەنگ بۆ ئاسۆ رەحیم بە سکرتێرى کاروبارى باژێرەکان هەڵبژێردرا.

پێکهاتە و ئەرکەکانی خانەی راپەڕاندن

یەکەم: رێکخەری گشتی
سەرپەرشتی کۆبونەوەکانی خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتیمانی دەکات.
لە بەردەم جڤاتی نیشتیمانیدا بەرپرسیارە.
لە کاتی ئامادەنەبونیدا، یەکێ لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن رادەسپێرێ بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی.

دوەم: سکرتێری کاروباری جڤاتی نیشتیمانی
ئەرکەکانی بریتیە لە، دیاریکردنی کات و شوێن و کارنامەی کۆبونەوەکانی جڤاتی نیشتیمانی.
تۆمارکردنی کۆنوسی کۆبونەوەکان، تۆمارکردنی بڕیار و راسپاردەکانی و گەیاندنی بە جێگەی پەیوەندیدار.

سێیەم: سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان
ئەرکەکانی بریتیە لە هەماهەنگی نێوان فراکسیۆنەکان و دامەزراوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان.

چوارەم: سکرتێری کاروباری باژێرەکان
ئەرکەکانی بریتیە لە رێکخستنی پەیوەندی رۆژانەی نێوان باژێڕوان و باژێڕەکان و خانەی راپەڕاندن و وەڵامدانەوەی نامە و پەیام و پرسیارەکانیان.

پێنجەم: سکرتێری کاروباری ژورەکان
ئەرکەکانی بریتیە لە هەماهەنگی نێوان ژورەکان و خانەی راپەڕاندن و دامەزراوەکانی گۆڕان.

شەشەم: سکرتێری کاروباری خەڵک
ئەرکەکانی بریتیە لە پێشوازیکردنی ئەوانەی رۆژانە سەردانی مەکۆی سەرەکی دەکەن.
گوێگرتن لە پێشنیاز، رەخنە، ئامۆژگاری، سکاڵاکانی خەڵک و گەیاندنی بابەتەکانیان بە جێگەی پەیوەندیدار.

حەوتەم: سەرۆکی جڤاتی گشتی



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP