بەپەلە

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕه‌کاندا دابەزینی بەخۆوەبینی

- 9/14/2019 10:17:00 AM 1207 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-     

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی بەخۆیەوە بینی، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ زیادبونی گومانەکان سەبارەت بە ئەگەری ئەوەی پەکین و واشتنۆن نەگەن بە رێککەتنێکی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیە بازرگانیەکانی نێوانیان، کە وابڕیارە لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا گفتوگۆی لەبارەوە بکەن.

بەپێی هەواڵێکی BBC، ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 16 سەنت دابەزیوە لە دوایین مامەڵەدا بە 60.22 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، واتا بەڕێژەی %0.27 نزمبوەتەوە.

لە هەمانکاتیشدا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا 24 سەنت دابەزیوە و بە 54.85 دۆلار مامەڵەی پێکراوە، واتا بەرێژەی 0.44%  نزمبوەتەوە.

نرخی نەوت لە بازارەکاندا بۆ جارێکی دیکە دابەزی، دوابەدوای ئەوەی بەرپرسێکی کۆشکی سپی رەتیکردەوە، بە تەواوەتی ململانێ بازرگانییەکانی نێوان هەردو وڵات بە تەواوەتی کۆتایی پێهاتبێت، بەرپرسەکە رایگەیاندوە، ویلایەتە یەکگرتوەکان لە لێکۆڵینەوەدایە بۆ گەیشتنە رێککەوتن بەشێوەیەکی کاتی لەگەڵ چیندا.

لە ماوەی رابردودا چین ئەو باجە گومرگییە زۆرەی کە لە ساڵی 2018 لەسەر هەندێک لە بەرهەمی وڵاتی ئەمریکا داینابو لایبرد، لە بەرامبەریشدا دۆناڵد ترەمپ، زیادکردنی باجە گومرکییەکانی سەر کەلوپەلەکانی وڵاتی چینی بۆ ماوەیەک دواخست، ئەمەش هۆکاری سەرەکیبو بۆ بەرزبونەوەی  نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکاندا.


نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP