سەرۆك كۆمار بروسكەیەكی سەرەخۆشی لە سەرۆک کۆماری چین-ەوە پێگەیشت

- 9/13/2019 10:16:00 PM 41412 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-


سەبارەت بە روداوەكەی كەربەلا، سەرۆک کۆماری عێراق بروسكەیەكی سەرەخۆشی لە سەرۆك كۆماری چین-ەوە پێگەیشت.

ئەمڕۆ ھەینی 13ی ئەیلولی 2019، دكتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق بروسکەیەکەی سەرەخۆشی لە شین چینپینگ، سەرۆک کۆماری چین-ەوە پێگەیشت و تێیدا سەبارەت بە روداوەكەی شاری کەربەلا پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی سەرۆك بەرهەم كردوە.


دەقی پرسەنامەكە:


دکتۆر بەرھەم ساڵح 
سەرۆک کۆماری عێراق

بەڕێز جەنابی سەرۆک:
بەوپەڕی دڵگرانیەوە ھەواڵی کارەساتی رووداوی پاڵەپەستۆی زیارەتکارانی شاری کەربەلام پێگەیشت لە وڵاتەکەتان، کە زیانێکی گیانی گەورەی لێکەوتەوە، بەناوی خۆم و حکومەت و گەلی چینەوە، بەبۆنەی ئەو رووداوە دڵتەزێنەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە قوربانیانی  ئەو رووداوە دەکەم، لەگەڵ ھیوای چاک بوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازم.
 
شین چینپینگ
سەرۆک کۆماری چینی میللی


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP