بەپەلە

دیالە؛ 15 بەرپرسی باڵای داعش كوژران

- 9/13/2019 8:36:00 PM 2547 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە پارێزگای دیالە، پاش روبەڕوبونەوەیان لەگەڵ هێزەكانی عێراق، 15 بەرپرسی باڵای رێكخراوی داعش و چەكدارێكی ئەو رێكخراوە كوژران.
 
سەرچاوەیەكی باڵا لە هێزەكانی عێراق رایگەیاند، لەمیانی چالاكیە سەربازیەكانی هێزە ئەمنیەكانی عێراق، ئەمرۆ هەینی 15 بەرپرسی باڵای رێكخراوی چەكداری داعش لەگەڵ چەكدارێكی ئەو رێكخراوە لەلایەن هێزە عێراقیەكانەوە كوژران.
لەسەر بنەمای دەزگاكانی هەواڵگری و بە شێوەیەكی ورد لە چەند ناوچەیەكی دیالی ئەنجامدراوە

ئەو سەرچاوەیە بە پێگەی هەواڵی عهد نیوز-ی راگەیاندوە "چالاكیەكان لەناكاو ئەنجامدەدرێن و ئەو چالاكیەی لە دیالە ئەنجامدراوە لەسەر بنەمای دەزگاكانی هەواڵگری و بە شێوەیەكی ورد لە چەند ناوچەیەكی دیالی ئەنجامدراوە كە لەماوەی چەند رۆژی رابردودا ژمارەیەكی زۆر بەرپرس و چەكدرای داعش كوژراون".

ئاماژەی بەوەشكردوە "چالاكیەكانمان لە بەردەوامیدایە و هاریكاری نێوان هێزە چەكدارەكان و بە هاوكاری هاوڵاتیان لە ئاگاداركردنەوەمان لە حاڵەە گوماناویەكان، بونەتە هۆی دۆزینەوە و كوشتنی ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامانی رێكخراوی داعش".


نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP