هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

كەربەلا؛ بەهۆی گەرماوە ژمارەیەك ژن لەنزیك مەزاری ئیمام حسێن لەهۆشخۆیان چون

- 9/13/2019 5:43:00 PM 2156 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەكاتی زیارەتكردنی مەزاری ئیمام حسێن لە كەربەلا، ژمارەیەك ژن بەهۆی پلەكانی گەرماوە لەهۆشخۆیان چون.

بەهۆی بەزری پلەكانی گەرماوە لەهۆشخۆیان چون

راگەیاندنە ناوخۆییەكانی عێراق ئەمڕۆ هەینی بلاویانكردەوە، لەكاتی سەردانیكردنی مەزاری ئیمام حسێن لە كەربەلا، ژمارەیەك ژن بەهۆی بەزری پلەكانی گەرماوە لەهۆشخۆیان چون، بەڵام لەوبارەیەوە هیچ زانیاریەكی دیكەیان نەخستوەتەڕو.

لە بەرامبەریشدا، سەرچاوەیەك لە ناوەندی حسێنیە  رەتیكردەوە هیچ حاڵەتێكی پاڵنان و پێكدادان لەناو ئەو ژنانەدا رویدابێت كە ئەمرۆ هەینی بە مەبەستی زیارەتكردنی مەزاری ئیمام حسێن چونەتە ئەو ناوچەیە.

لە ناوچەی حسێنیە هیچ حاڵەتێكی پاڵنان و پێكدادان روینەداوە

ئاماژەی بەوەشكرد "لە ناوچەی حسێنیە هیچ حاڵەتێكی پاڵنان و پێكدادان روینەداوە، بەڵام تەنها سێ ژن هەستیان بە ماندوێتی كردوە و دەستبەجێ گەیەندراونەتە نەخۆشخانەیەكی نزیك لە شوێنی روداوەكە تا لەبارەی تەندروستیانەوە دڵنیابین".

ئەوەش لەكاتێكدایە، سێشەممەی رابردو لە یادی عاشورادا،  بەهۆی داڕمانی راڕەوێکەوە لەکەربەلا 31 زیارەتکاری یادی عاشورا گیانیان لەدەستداوە و 100 کەسی دیکەش برینداربون.


نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP