خەندان خشتەی نوێی دابەشكردنی موچە بڵاودەكاتەوە

- 9/13/2019 12:02:00 PM 249079 جار خوێندراوەتەوە

خەندان

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم دابەشکردنی موچەی سێ وەزارەت و چەند توێژێکی لە هەفتەی داهاتو راگەیاند.

ئەو سەرچاوەیە بە خەندان-ی راگەیاند،" هەفتەی داهاتو سێ وەزارەت و چەند توێژێك موچەی مانگی حوزەیرانی 2019 وەردەگرن و رۆژی یەکشەممە موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.

راشیگەیاند،"رۆژی دوشەممە وەزارەتی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان موچە وەردەگرن و رۆژی سێ شەممە، وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی موچە وەردەگرن و بڕیاریشە تا 25 ی ئەم مانگە موچەی سەرجەم موچە خۆرانی حكومەتی هەرێم دابەشبكرێت".

سەرچاوەكەی خەندان راشیگەیاند،"هەر لە هەفتەی داهاتودا موچەی کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان دابەش دەکرێت".

وەزارەتی دارایی و ئابوری لەمساڵدا هەشت موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە، سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی رابردو بو، کە بەهۆی "قەیرانی دارایی"یەوە نەدرابو، هەروەها پێنج موچەی ئەمساڵیش دابەشکراوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP