ئاژانسێكی ئەمریكی هۆكاری دورخستنەوەی بۆڵتن لە لایەن ترەمپەوە ئاشكرادەكات

- 9/13/2019 8:40:00 AM 20987 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئاژانسێكی ئەمریكی ئاشكرایكردوە، هۆكاری دورخستنەوەی جۆن بۆڵتن لە راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا پەیوەندی بە دژایەتی ناوبراو هەیە بۆ هەڵپەساردنی بەشێك لە سزاكانی سەر ئێران.
ستیڤن منۆچین وەزیری خەزێنەی ئەمریکا پێشنیاری كردوە لەپێناو بەستنی گفتوگۆی نێوان ئەمریكا و ئێران، پێویستە بەشێك لە سزاكانی سەر تاران هەڵپەسێردرێت

 

ئاژانسی بلۆمبێرگی ئەمریكی لە زاری چەند سەرچاوەیەكی نزیک لە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بڵاویكردوەتەوە، كە هۆكاری دورخستنەوەی جۆن بۆڵتۆن، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا دەگەڕێتەوە بۆ دژایەتی بۆڵتن لەو گفتوگۆیانەی پەیوەستن بون بە هەڵپەساردنی بەشێك لە سزاكانی سەر ئێران لە لایەن دۆنالد ترامپ‌.

راستەوخۆ دوای دانیشتنەكە، ترەمپ بڕیاری دورخستنەوەی جۆن بۆڵتنی داوە

 

ئاماژە بەوەشكراوە كە لەنوسینگەی ترامپ، ستیڤن منۆچین وەزیری خەزێنەی ئەمریکا پێشنیاری كردوە لەپێناو بەستنی گفتوگۆی نێوان ئەمریكا و ئێران، پێویستە بەشێك لە سزاكانی سەر تاران هەڵپەسێردرێت، راستەوخۆش دوای دانیشتنەكە، ترەمپ بڕیاری دورخستنەوەی جۆن بۆڵتنی داوە.

ئەوەش ئاشكراكراوە، كۆشكی سپی ئامادەكاری دەكات بۆ رێگەخۆشكردن، تا لە پەراوێزی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان، ترەمپ و ئیمانوێل ماكرۆن و حەسەن رۆحانی دیدارو گفتوگۆ ئەنجامبدەن.

پێشتر ئاژانسی ئیرنای ئێران لێدوانێکی مەجید تەختەرەڤانچی نێردەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بڵاوکردەوە کەتێیدا ناوبراو ئاماژەی بەوەکردوە، دورخستنەوەی جۆن بۆڵتنی راوێژکاری ئاسایشی ئەمریکا تاران راناکێشێت بۆ کۆبونەوە لەگەڵ ئەمریکا.

مەجید راشیگەیاندوە، کەشوهەوای کۆبونەوەکان لەبارنیە لەکاتێکدا سزاکانی سەر وڵاتەکەی بەردەوامن و ئێران ناتوانێت نەوتەکەی بفرۆشێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP