قەڵادزێ؛ دو کەس بە بڕێک مادەى هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیردەکرێن

- 9/12/2019 8:31:00 PM 686 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگەیاند، كەسێك بە بڕێک مادەى هۆشبەرەوە دەستبەسەركراوە، كە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنی هەبوە.

لەراگەیەندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسى راپەڕین بڵاویكردوەتەوە "بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ریه‌تی ئاسایشی سه‌نگه‌سه‌ر و بنكه‌ی هاتوچۆی سه‌نگه‌سه‌ر سه‌ر به‌ قه‌زای قه‌ڵادزێ، مه‌فره‌زه‌یه‌كی هاوبه‌شیان پێكهێنا به‌مه‌به‌ستی دانانی بازگه‌ی كاتی بۆ پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر به‌ سه‌رپێچیكاران".

تۆمەتبارەکە پێشتر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بوه‌ به‌ مادده‌ی 413

ئاماژە بەوەشكراوە "پاش ئه‌وه‌ی تۆمەتبارێک بەناوى ( ب . ئ )  ویستویەتى به‌ بازگه‌كه‌دا تێپه‌ڕێت، مه‌فرزه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ تۆمه‌تبارەکەیان ده‌ستگیر كردوە"، كە تۆمەتبارەکە پێشتر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بوه‌ به‌ مادده‌ی 413، دوای پشكنینی ئۆتۆمبێله‌كه‌شی بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆره‌كانی حه‌بی ترامادۆڵ و كریستاڵ دۆزراوەتەوە.

تۆمه‌تبارەکە سه‌رنیشینێكی دیکەى له‌گه‌ڵدا بوه‌

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەی پۆلیسى راپەڕیندا هاتوە "تۆمه‌تبارەکە سه‌رنیشینێكی دیکەى له‌گه‌ڵدا بوه‌ و دادوه‌ر بڕیاریداوە به‌ ڕاگرتنى شۆفێرى  ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ مادده‌ی 413 و سه‌رنشینه‌كه‌ی به‌ مادده‌ی 14 له‌ یاسایی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP