خەندان ناوی كاندیدانی رێكخەری گشتی و خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بڵاودەكاتەوە

- 9/12/2019 7:21:00 PM 14759 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -    

ئێوارەی ئەمڕۆ، دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستەكانی رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان داخرا، خەندان ناوی ئەو كەسانە بڵاودەكاتەوە كە خۆیان بەربژێركردوە بۆ پۆستەكانی رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن.

ئەمڕۆ جڤاتی گشتی گۆڕان دەستەی سەرۆکایەتی نوێی هەڵبژاردن و بڕیارە 14ی ئەم مانگەش رێکخەر و خانەی راپەڕاندن هەڵبژێردرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ تا كاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ وەرگرتنی پۆستەكانی رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن واڵابو.

بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، هەریەك لە (عومەری سەید عەلی، شۆڕش حاجی) ئەو دو بەربژێرەن كە خۆیان كاندید دەكەن.

بۆ ئەندامانی سكرتێری كاروباری باژێرەكان، هەریەك لە ئاسۆ رەحیم و شەماڵ عەبدولوەفا خۆیان كاندید كردوە.

بۆ پۆستی سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان، هەریەك لە عەدنان عوسمان و زمناكۆ جەلال خۆیان كاندید كردوە، لەو بارەیەوە زمناكۆ جەلال بە خەندان-ی راگەیاند،ئێوارەی ئەمڕۆ خۆم بۆ ئەو پۆستە كاندید كردو بە فەرمی دەستم لە بەرپرسیارێتی ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵگرت و رادەستی هاوڕێیەكی دیكەم كرد.

بۆ پۆستی سكرتێری كاروباری ژورەكان هەریەك لە (دەرباز محەمەد، كاردۆ محەمەد، گەیلان شێخ عومەر) خۆیان بەربژێركردوە و (جەلال جەوهەر)كاندیدە بۆ سكرتێری كاروباری فراكسیۆنەكان، هەروەها بۆ پۆستی سكرتێری كاروباری خەڵك هەریەك لە (ئاوارە سلێمان عومەر حەمە حسێن (عومەری مریەم)، مونیرە عوسمان، قارەمانی كۆیە، برزۆ مەجید، كاوەی مامە عەبە) ئەو كەسانەن كە خۆیان كاندید كردوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP