خانمی یەکەم پێشوازیکرد لە نوێنەری سندوقی نیشتەجێکردنی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق

- 9/12/2019 6:05:00 PM 2249 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ پێنج شەممە خانمی یەکەمی عێراق د. سەرباغ ساڵح ، پێشوازیکرد لە ئولێرمۆ سونجێر، نوێنەری سندوقی نیشتەجێکردنی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق و شاندێكی یاوەری. 
باس لە سەرژمێری دانیشتوان و گرنگی داڕشتنی سیاسەتی نیشتەجێکردن لە وڵات و پلانی دروست بۆ دەستەبەرکردن و گەشەپێدانی چاوەڕوانکراو  کرا

 

لە میانی دیدارەکەدا باس لە سەرژمێری دانیشتوان و گرنگی داڕشتنی سیاسەتی نیشتەجێکردن لە وڵات و پلانی دروست بۆ دەستەبەرکردن و گەشەپێدانی چاوەڕوانکراو  کرا.

ھەر لە دیدارەکەدا خانمی یەکەم دوپاتی لە پێویستی ئەنجامدانی سەر ژمێری دانیشتوان کردەوە، ھاوکات ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگی نەتەوە یەکگرتوەکان کرد لە پشتیوانی عێراق و پێشکەشکردنی ھاریکاری ھونەری و پسپۆڕی پێویست بۆ ئەو مەبەستە، لەھەمان کاتدا ھیوای سەرکەوتنیشی بۆ کۆنگرەی لوتکەی نەیروبی و بەشداربوانی خواست.

 لەلای خۆیەوە نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان، باسی لە پرنسیپەکانی کۆنگرەی نەیروبی لە بواری  نیشتەجێکردن و گەشەپێدان کرد، ھاوکات ئاماژەی بەگرنگی بەشداریکردنی عێراق کردەوە لە بەرزترین ئاستدا بەتایبەتی کە عێراق خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP