بەپەلە

جۆنسن رەتیدەکاتەوە درۆی لەگەڵ شاژندا کردبێت لەبارەی هەڵپەساردنی پەرلەمان

- 9/12/2019 5:23:00 PM 917 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-     

بۆریس جۆنسن رەتیدەکاتەوە درۆی لەگەڵ شاژندا کردبێت سەبارەت بە"ئەو ئامۆژگاریە کە پێشکەشی شاژنیکردوە" دەربارەی هەڵپەساردنی پەرلەمانی بریتانیاوە بۆ ماوەی پێنج هەفتە.

بەپیی هەواڵێکی BBC، دوابەدوای ئەوەی رۆژی چوارشەممەی رابردو دادگای سکۆتلەندا بریاریدا، هەڵپەساردنی پەرلەمانی بریتانیا نایاسایی بوە.

ئەمرۆ بۆریس جۆنسن رایگەیاند " دادگای باڵای ئینگلتەرا بەتەواوەتی هاورایە لەگەڵماندا، بەڵام دەبێت دادگا دان بەوەدابنێت، دەسەڵاتی هەڵپەساردنی پەرلەمان لە دەستی شاژنی بریتانیادایە ".


لەئێستادا پەرلەمانی بریتانیا بۆماوەی پێنج هەفتە هەڵپەسێردراوە، وابریار نیە پێش بەرواری 14ی ئۆکتۆبەر بگەرێنەوە، هاوکات پارتی کرێکارانی بریتانیا رایگەیاندوە، ئێستا لەهەرکاتێکی دیکە گرنگترە پەرلەمانتاران بانگهێشت بکرێنەوە ناو هۆڵی پەرلەمان، دوای ئەوەی دادگا بریاری خۆیدا لەبارەی پرسی دەرچونی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.

لەگەل هەمو ئەمانەشدا، جۆنسن سورە لەسەرئەوەی بریتانیا لە بەرواری کۆتای کەدەکاتە 31ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ، لە یەکێتی ئەوروپا دەربچێت "بەڕێککەوتن یاخود بەبێ رێکەوتن".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP