ڤەنزوێلا: چالاک کردنی کۆدەنگی سەربازی دژی ئێمە جێگای شەرمەزارییە

- 9/12/2019 4:53:00 PM 986 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری دەرەوەی ڤەنزیۆلا، ئیدانەی  ھەنگاوەکەی واشێنتن-ی کرد سەبارەت چالاک کردنی پەیمانی سەربازیی وڵاتانی کیشوەری ئەمریکا بە مەبەستی دەستوەردانی سەربازی دژی ئەو وڵاتە و دەڵێت "جێگای شەرمەزارییە".

خۆرخێ ئاریزا، وەزیری دەرەوەی ڤەنزوێلا، کۆدەنگی سەربازیی وڵاتانی کیشوەری ئەمریکای "بە میراتی نەگریسی داگیرکەرانەی تازە لە ئەمریکای لاتین" لەقەڵەمدا.

ئەمرۆ پێنج شەممە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کۆدەنگییەکی ناوچەیی لەگەڵ 10وڵاتی دیکەدای ئەمریکادا دروستکردوە لەدژی ڤەنزوێلا، ئەمەش وەک وەڵامدانەوەیەک لەدژی جوڵە جەنگیەکانی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا.

ئاریزا وتیشی" ئەم کۆدەنگیەلە سەردەمی شەڕی سارد لە بەر ھۆکاری ئایدۆلۆژیکی و بۆ ڕەوایەتی بەخشین بە دەستێوەردانی سەربازی لە ئەمریکای لاتین ئامادە کراوە، تەنها لەپێناو ئەوەی کە کەس لانەکاتەوە لە شەڕی بریتانیا دژی ئەرژەنتین لە سەر دورگەکانی فالکلەند".

" جێگای داخە ئەو وڵاتانەی کە کەوتبونە بەر شاڵاوی سوپای ئەمریکا و گوندەکانیان لە ڕێگای ئەم کۆدەنگەوە کۆمەڵکوژ کران، لە ئێستادا ھەمان دڕندەکاری دژی وڵاتێکی برا پەسەند دەکەن" ئارێزا وای وت..

بە بڕوای لێکۆڵەران، کۆدەنگی سەربازی تیار( TIARبە ئیسپانی) رێککەوتنێکی بەناو بەرەوایی کردنی سەربازیی دو قۆڵییە کە  رێگا بۆ دەسێتوەردانی بیانی خۆش دەکات و بانگەشەکانی  سەبارەت  بە"حەزنەکردنی ئەمریکا بە دەستوەردانی سەربازی لە ڤەنزوێلا "پوچەڵ دەکاتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP