بەپەلە

دو کەس بەتۆمەتی‌ هێرشکردنە سەر هاوڵاتییەک دەستگیر دەکرێن

- 9/12/2019 4:36:00 PM 2457 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگەیاند،"مەفرەزەکانی‌ بنکەی‌ پۆلیسی‌ ئازادی‌ دو تۆمەتباریان دەستگیر کرد کە هێرشیانکردبوە سەر هاوڵاتییەک‌و لێیاندابو".

لە راگەیەندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ رایگەیاند،"پاش تۆمارکردنی‌ سکاڵای‌ یاسایی لەلایەن هاوڵاتییەکەوە کە دو کەس هێرشیانکردبوە سەرو لێیاندابو، بنکەی‌ پۆلیسی‌ ئازادی‌ لێکۆڵینەوەکانی‌ دەستپێکردو زانیاری‌ پێویستیان لەسەر تۆمەتبارەکان کۆکردەوە".
توانرا هەردو تۆمەتبار (ع، ئـ، ع - م، ک، ج) دەستگیر بکرێن

 

ئەوەشخراوەتەرو،"دوای‌ وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەرو لەچالاکییەکی‌ مەفرەزەکانی‌ بنکەی‌ پۆلیسی‌ ئازادی‌ توانرا هەردو تۆمەتبار (ع، ئـ، ع - م، ک، ج) دەستگیر بکرێن".

ئاماژە بەوەشكراوە،هەردو تۆمەتبار بەبڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ 405/31 لەیاسای‌ سزادان ڕاگیراون‌و لەلایەن بنکەی‌ پۆلیسی‌ ئازادی‌یەوە پەڕاوی‌ لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP