بەپەلە

دەروازەی سنوری عەرعەر لەنێوان عێراق-سعودیە دەکرێتەوە

- 9/12/2019 4:07:00 PM 818 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-   

دەستەی دەروازە سنوریەکانی عێراق رایگەیاند، لەناوەراستی مانگی ئۆکتۆبەری داهاتودا، دەروازەی عەرعەر لەسەرسنوری سعودیە   بەڕوی بازرگاناندا دەکرێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز، ئەمرۆ پێنج شەممە دەستەی دەروازە سنوریەکانی عێراق رایگەیاند " لە15 ی  مانگی ئۆکتۆبەری داهاتودا، دەروازەی عەرعەر لەسەرسنوری سعودیە بەشێوەیەکی ئەزمونی دەکرێتەوە بەروی بازرگاناندا دەکرێتەوە ".

دەزگای هەواڵگیری ئەلعێراقیە، لەزاری کازم عیقابی سەرۆکی دەستەی دەروازەسنوریەکان رایگەیاندوە " دوای ئەوەی سعویە رەزامەندی خۆی راگەیاند، لەرۆژی 15 ی ئۆکتۆبەری مانگی داهاتودا بە شێوەیەکی ئەزمونی خاڵی سەرسنوری عەرعەر بەروی بازرگانەکاندا دەکرێتەوە ".

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوریەکانی عێراق رایگەیاند " ئەمە هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆکردنەوەی دەروازەکانی دیکەی نێوان عێراق و سعودیە ".

ماجد مولزم، نوێنەری دەستەی گومرکی گشتی سعودیە لەلایەنی خۆیەوە رایگەیاند ئامێری پێشکەوتو لەسەر دەروازە سنوریەکە ئامادەکراوە، بۆ ئاسانکردنی جموجوڵە بازرگانیەکانی نێوان هەردو وڵات و بەرەو پێشبردنی بازرگانی لەنێوانیاندا ".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP