مەسعود بارزانی و شاندێكی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كورد لە سوریا کۆبونەوە

- 9/12/2019 4:03:00 PM 1013 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

مەسعود بارزانی و شاندێكی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كورد لە سوریا لە سەلاحەددین کۆبونەوە و لەبارەی دۆخی سوریاوە گفتوگۆ کرا.

بەپێی راگەیەندراوی ماڵپەڕی مەسعود بارزانی، بارزانی ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازی لە شاندێكی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كورد لە سوریا كرد كە پێكهاتبو، لە كامیران حاجۆ بەرپرسی پەیوەندییەكانی ئەنجومەن، ئیبراهیم برۆ، ئەندامی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كورد لە سوریا.

لە دیدارەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی سوریا و هەڵوێستی وڵاتان لەمەڕ قەیرانی سووریا و هاوكێشە مەیدانی و سیاسییە هەنوكەییەكان لەسەر ئاستی سوریا و ناوچەكە تاوتوێ كرا.

هەر لەو كۆبونەوەیە ڕۆشنایی خرایە سەر هەڵوێستی لایەنە كوردییەكانی سوریا و پەیوەست بە ڕەوشی گشتیی سوریا و ئاییندەی گەلی كورد.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP