فەیسبوک سزای پەیجەکەی بنیامین ناتانیاهۆ دەدات

- 9/12/2019 3:53:00 PM 2121 جار خوێندراوەتەوە


خةندان-
کۆمپانیای فەیسبوک رایگەیاند سزای پەیجی فەرمی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی داوە لەبەرئەوەی زمانی رق و کینەی بەکارهێناوە و پێشێلکاری بەرامبەر ئەتەکیەتی بەرهێنانی تۆڕەکە کردوە.
زمانی رق و کینەی بەکارهێناوە و پێشێلکاری بەرامبەر ئەتەکیەتی بەرهێنانی تۆڕەکە کردوە

بەپێی هەواڵێکی ئیندیپێندنتی بریتانی، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆمپانیای فەیسبوک یڵاویکردەوە سزای پەیجی فەرمی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی داوە، لەبەرئەوەی زمانی رق و کینەی بەکارهێناوە و پێشێلکاری بەرامبەر ئەتەکیەتی بەرهێنانی تۆڕەکە کردوە.
بەشی وەڵامدانەوەی ئۆتۆماتیکی لەچاتی پەیجی فەرمی سەرۆک وەزیران هەڵپەساردوە

لەبارەی سزاکەوە، کۆمپانیای فەیسبوک رایگەیاندوە، بەشی وەڵامدانەوەی ئۆتۆماتیکی لەچاتی پەیجی فەرمی سەرۆک وەزیران هەڵپەساردوە لەئێستادا ئەو پەیجە وەڵامی ئۆتۆماتیکی فۆڵۆوەرەکانی ناداتەوە.

پێشتر ناتانیاهۆ لەپەیجی فەرمی خۆی پۆستێکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوای لەدەنگدەران کردوە رێگری لەپێکهێنانی حکومەتێک بکەن کە عەرەبی تێدابێت، ئەو عەرەبانەی کە روبەرومان دەبنەوە و هەمومان تێکدەشکێنن، دژی ژن و منداڵ و هەمو خەڵکن.

لای خۆیەوە ناتانیاهۆ رەتیکردەوە پۆستێکی لەوجۆرەی کردبێت، پاش سڕینەوەی پۆستەکە، لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رادیۆی (کان رێشێت) رایگەیاندوە ئەو ئاگاداری ئەو پۆستە نەبوە و ئەوە هەڵەی ستافەکەیە. 

لەئێستادا تەنها پێنج رۆژی ماوە بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ئیسرائیل و ناتانیاهۆش دەیەوێت سەرکەوتنی خۆی مسۆگەر بکات، بۆ ئەوە مەبەستەش سەرنجی نەتەوە پەرستەکانی بەبەکارهێنانی زمانی زبر بەرامبەر عەرەب و نەتەوەکانی تر راکێشاوە. 
  

نیشانەکردن :

#ئیسرائیل

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP