زەریف: تیمی_بی ئەمریکای بۆ ناو زەلکاوی جەنگی عێراق و ئەفغانستان پەلکێش کرد

- 9/12/2019 3:51:00 PM 4475 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، تۆمەتی جەنگی عێراق و ئەفغانستان و قوربانیانی11ی سێپتامبەری کردە ئەستۆی "تیمی_بی" و وتی"زۆرترین ژمارەی تێریرۆرستان لەلایەن ئەوانەوە دروستکرا".

ماوەیەکە، زەیف لە لێدوانەکانیدا دەستەواژەی "تیمی B "ی دوپاتدەکاتەوە، کە مەبەستی  لە هەریەکە لە، بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆکوەزیرانی  ئیسرائیل، محەممەد بن سەلمان شازادەی عەرەبستانی سعودی، محەممەد بن زاید شازادەی ئیمارات و جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری پێشوی ئاسایشی نیشتیمانیی کۆشکی سپییە کە سەرەتای ناو یان ناسناوەکانیان بە پیتی "بیB " دەست پێ دەکات.

"تیمەکەی_بی زۆرترین ژمارەی تیرۆریستانی یانزەی سپتامبەری دەستەبەرکردوە و ئەمریکای بەرەو زۆنگاوەکانی ئەفغانستان و عێراق پاڵ پێوە نا" زەریف لە پێگەی فەرمی خۆی لە تویتەر وای نوسیوە.


لە بەشێکی دیەکی نوسینەکەیدا دەشڵێت "تیمەکەی_بی لە ڕێگای تیرۆریزمی ئابورییەوە   پیلان بۆ شەڕ دژی ئێرانییەکان دادەڕێژن کە بۆ ڕێزنان لە یادی قوربانییەکانی یانزەی سپتامبەر مۆمیان ھەڵکرد".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP