سەرۆک بەرهەم و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبونەوە

- 9/12/2019 3:30:00 PM 1654 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆک بەرهەم ساڵح و عادل عەبدولمەھدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆشکی سەلام کۆبونەوە و سەبارەت بە دوا پێشھاتەکانی ناوچەکەو جیھان گفتوگۆیانکرد.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، سەرۆک بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عادل عەبدولمەھدی و سەبارەت بە دوا پێشھاتەکانی ناوچەکەو جیھان گفتوگۆکرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە میانی دیدارەکەدا باس لە گۆڕانکاری و پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکانی وڵات و ئاستی جێ بەجێکراوی کارنامەی حکومەت و گرنگی خستنەگەڕی ھەوڵەکان کرایەوە لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە پێویستەکان بە ھاوڵاتیان.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP